Kurdistan Press - کاتی ناردنی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیاندرا کاتی ناردنی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیاندرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کاتی ناردنی مووچەی مانگی نۆ ڕاگەیاندرا

وەزیری دەرەوەی عێراق، جەختی لەوە کردەوە، پارتی بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکات دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردن بکرێت. دەشڵێت: پارتی پابەندە بە یاسا و ڕێنماییەکان، بۆیە بە هیچ شێوەیەک کاری نایاسایی قبووڵ ناکات.
چوارشەممە، 19ـی تشرینی دووەمی 2025، فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق ڕایگەیاند: ئاگادارین کە هەندێک لایەنی سیاسی لە بەغدا هەوڵیان دابوو فشار لە کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بکەن، بۆ ئەوەی ئەنجامی دەنگدان دەستکاری بکرێت، بە تایبەتی کورسیی کۆتاکان.
وەزیری دەرەوەی عێراق، دووپاتی کردەوە، ئێمە وەک پارتی بە هیچ شێوەیەک قبووڵی ناکەین دەستکاری ئەنجامی هەڵبژاردن بکرێت، بە تایبەت کورسیی کۆتاکان.
گوتیشی: پارتی پابەندە بە یاسا و ڕێنماییەکان، بۆیە بە هیچ شێوەیەک کاری نایاسایی قبووڵ ناکات.
لە بارەی کۆبوونەوەی نێوان هەر دوو سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و عێراق، فوئاد حوسێن، ڕایگەیاند: هەر دوو لا بیروڕایان لەسەر بارودۆخی ئێستا و ئاییندەی عێراق گۆڕییەوە.
باسی لەوەش کرد، ئێستا لایەنە سیاسییەکانی عێراق، بۆ مەبەستی پێکهێنانی کابیەنی نوێی حکوومەتی وڵاتەکە بە شێوەیەکی فەرمی دەستیان بە گفتوگۆ کردووە، پارتیش بۆ ئەم مەبەستە دەرگای کراوەیە بۆ گفتوگۆ لەگەڵ هەموو لایەنەکان.
لە وەڵامی پرسیاری مەرجی پارتی بۆ بەشداریکردن لە حکوومەتی داهاتووی عێراق، فوئاد حوسێن، ئاشکرای کرد، پارتی بە مەرجی جێبەجێکردنی دەستوور، بەشداری لە کابینەی داهاتووی حکوومەتی وڵاتەکە دەکات.
وەزیری دەرەوەی عێراق، دەڵێت: ئەگەر ئێمە چەندی یەکهەڵوێست و یەکدەنگ بین لە بەغدا، بەهێزتر دەبین، بەڵام پێویستە لە نێوخۆی کوردستانیش بە هەمان شێوە بین.
جەختی لەوەش کردەوە، ئەگەر کورد لە بەغدا یەکهەڵوسێت بێت، ئێمە دەبینە هێزێکی سەرەکی و کاریگەر لەو شارە.
هاوکات لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش، وەزیری دەرەوەی عێراق هیوای خواست، حزبە کوردستانییەکان بە زووترین کات بگەنە ڕێککەوتن بۆ پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەت.
فوئاد حوسێن، سەرنجی بۆ ئەوە ڕاکێشا، دەرگای پارتی بۆ گفتوگۆ لە بارەی پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە ڕووی هەموو لایەنەکان هەمیشە کراوەیە.
لە بارەی پۆستی سەرۆک کۆماری عێراق، فوئاد حوسێن وەڵامی دەنگۆکانی دایەوە و گوتی: "ئەو پۆستە هەم دیسان دەدرێتەوە بە کورد، هەروەها حەلبووسیش ئێستا تێگەشتووە ئەو پۆستە هەر بۆ کورد دەبێت، بۆیە بڕوا ناکەم جارێکی دیکە باسی ئەو بابەتە بکاتەوە."
وەزیری دەرەوەی عێراق، باسی لە کێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کرد و ئاماژەی بەوە دا، بەشێکی ئەم کێشەیە هەندێک لایەنی ناوخۆ دروستیان کرد و چوون لە دادگای فیدراڵی سکاڵایان تۆمار کرد، بەڵام بۆ ساڵی داهاتوو ئێمە جەخت لە پشکی هەرێم لە بودجەی گشتیی فیدراڵی دەکەینەوە.
هەر لە بارەی مووچەوە گوتی: هەفتەی داهاتوو بەغدا مووچەی مانگی ئەیلوولی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە دەکات، هەروەها مووچەی مانگی 10ـش بێ کێشە دەنێردرێت.
فوئاد حوسێن، ئەوەی نەشاردەوە کە عێراق کێشەی نەختینەی هەیە، جەختی لەوەش کردەوە، وڵاتەکە توانای چارەکردنی کێشەی نەختینەی نییە.
لە وەڵامی پرسیاری ئایا سەرۆک وەزیرانی داهاتووی عێراق کێ دەبێت، فوئاد حوسێن، ڕایگەیاند: چوارچێوەی هەماهەنگیی ئەو بابەتە یەکلایی دەکاتەوە، ئێستا زیاتر لە 10 کەس کێبڕکێ لەسەر وەرگرتنی پۆستەکە دەکەن.
وەزیری دەرەوەی عێراق، دووپاتی کردەوە، ئەمەریکا نایەوێت گرووپە چەکدارەکان لە حکوومەتی داهاتووی عێراق بوونیان هەبێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه