Kurdistan Press - وەڵامی میدیای یەکێتی دەدرێتەوە وەڵامی میدیای یەکێتی دەدرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەڵامی میدیای یەکێتی دەدرێتەوە

په‌یامێك له‌ لقی 3ى پارتى بۆ میدیای فەرمی و سۆشیال میدیایی یەکێتی لەکەرکووک

لقی 3 پارتی دەیموکراتی کوردستان، ڕاگه‌یاندراوێك له‌باره‌ى ئه‌و هێرشه‌ میدیاییه‌ ناڕه‌وایه‌ی كه‌ چەند رۆژێکە میدیای فەرمی و سۆشیال میدیایی یەکێتی لەکەرکووک لە لایەن هەنێ بەرپرسی (نابەرپرس) هێرشێکی ناڕەواو دوور لە ئەتەکێتی کوردایەتی و حزبایەتی دەکەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی دەرچووی پارتی لەکەرکوک دکتۆر شاخەوان عه‌بدوڵا.

له‌ ڕاگه‌یاندراوه‌كه‌ى اقی 3ى پارتى دیموكراتى كوردستان هاتووه‌: "بەداخەوە ماوەی چەند رۆژێکە میدیای فەرمی و سۆشیال میدیایی یەکێتی لەکەرکوک لە لایەن هەنێ بەرپرسی نابەرپرس هێرشێکی ناڕەواو دوور لە ئەتەکێتی کوردایەتی و حزبایەتی دەکەنە سەر پارتی دیموکراتی کوردستان و کاندیدی دەرچووی پارتیمان لەکەرکوک دکتۆر شاخەوان عه‌بدوڵا ، هەروەها پارتی تۆمەتبار دەکەن بەوەی بوەتە هۆی لەدەستدانی کورسی شەشەمی کورد لە کەرکوک".

دووپات ده‌كرێته‌وه‌كه‌: "ئێمە لە لقی ٣ وێڕای ڕەتکردنەوەی سەرلەبەری ئەو تۆمەتانە ئەوە دووپات دەکەینەوە کە پارتی لەکەرکوک دەنگەکانی زیادی کردوە و ئەوەی وایکردوە کورسی کورد لەدەست بچیت زیادکردنی کورسییەکانی حزبی تەقدومە ئەویش بەهۆی ئەو هەموو دەسەڵاتەو پۆستەی پێیان دراوە لە ئیدارەی کەرکووک، ئێمە دەزانین بەشیک لە نیگەرانییەکانی بەرپرسانی یەکێتی لەکەرکووک بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە نەیانتوانی هەوڵەکانیان بۆ سەرخستنی کاندیدی رەیان کلدانی ویرای پیدانی زیاتر لە حەوت هەزار دەنک هەروەها هۆکاری نەبوونی یەک لیستی کورد لە کەرکووک یەکیتی بوو، هیوادارین کۆتایی بەهێرشەکانیان بۆ سەر پارتی و کاندیدی سەرکەوتوومان لەکەرکووک بهێنن بەرەچاوگرتنی دۆخی هەستیاری کەرکووک کە ئەوە دەخوازێت کورد یەک دەنگ بێت لەم شارە ئەگینا لەوە زیاتر ناتوانیین بێدەنگ بین".

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه