Kurdistan Press - حەوت هاوڵاتی بریندار بوون حەوت هاوڵاتی بریندار بوون | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حەوت هاوڵاتی بریندار بوون

لەسەر ڕێگای گوندی لانە ستی لە کەلار ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا، لە ئەنجامدا حەوت کەس بریندار بوون، کە دوانیان منداڵن. یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی سلێمانی کرا.
بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان ڕایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ڕووداوێکی هاتوچۆ لە سنووری کەلار حەوت برینداری لێ کەوتووەتەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "لەسەر ڕێگای گوندی لانە ستی لە ناو شاری کەلار، ئۆتۆمبێلێکی جۆری هۆندا ئەڤانتی کە بە ئاراستەی ڕێگای شەستی دەهات، کۆنترۆڵی لەدەستدا و وەرگەڕا".
بەهۆی ڕووداوەکەوە، شۆفێر و شەش سەرنشینی ئۆتۆمبێلەکە، کە دوانیان منداڵ بوون، بریندار بوون. سەرجەم بریندارەکان گەیەنرانە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لە کەلار.
هاتوچۆی گەرمیان ئاشکرای کرد کە دوای وەرگرتنی چارەسەر، یەکێک لە بریندارەکان بەهۆی سەختیی برینەکەیەوە ڕەوانەی نەخۆشخانەی سلێمانی کرا.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە، لە ئێستادا تیمی هاتوچۆ لێکۆڵینەوەیان لە ڕووداوەکە دەست پێ کردووە، بەمەبەستی زانینی هۆکار و چۆنیەتیی ڕووداوەکە

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه