Kurdistan Press - به‌ ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران ئاھەنگێک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت به‌ ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران ئاھەنگێک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

به‌ ئامادەبوونی سەرۆک وەزیران ئاھەنگێک لە هەولێر بەڕێوەدەچێت

بڕیارە ئه‌مڕۆ  كاتژمێر 4ی ئێواره‌ی ئاھەنگی دەرچوونی قوتابیانی زانکۆی سەڵاحەدین بەئامادەبوونی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان و بە بەشداری نزیکەی حەوت ھەزار قوتابی لە یاریگای شەهید فرەنسۆ هەریری بەڕێوەبچێت.
سامان عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی زانکۆی سەڵاحەدین، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی ڕاگەیاند، بەسەرپەرشتی و ئامادەبوونی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان خولی ٤٤مین ئاھەنگی دەرچوونی قۆناغی کۆتایی بۆ ھەردوو خولی یەکەم و دووەم بۆ ساڵی دەرچوونی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ی زانکۆی سەڵاحەدین بەڕێوەبچێت.
سامان عەبدوڵڵا گوتیشی، بڕیارە کاتژمێر ٤ی ئێوارە لە یاریگای شەھید فەڕەنسۆ ھەریری ئاھەنگەکە بەڕێوەبچێت، بە بەشداری ھەزار و٩٥٠ قوتابی خوێندنی باڵا و ٥ ھەزار و ٣٢ قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێبدرێت.
جێگەی ئاماژە بۆکردنە زانکۆی سەڵاحەدین لە ھەولێری پایتەخت لە ١٧ کۆلیژ و ٩٠ بەشی ئەکادیمی پێکدێت.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا