Kurdistan Press - پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە قەڵادزێ پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە قەڵادزێ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پڕۆژەی کارەبای ٢٤ کاتژمێری گەیشتە قەڵادزێ

تیمەكانی رووناكی دەستیان كرد بە تۆماركردنی هاووڵاتییانی سنووری قەڵادزێ‌ و لە ئەمڕۆوە لە گەڕەكەكان، دەست بە ئامادەكاری دەكەن بەمەبەستی پێدانی كارەبای 24 سەعاتی.

ئەمڕۆ یەكشەم حەوتی كانوونی یەكەم، بەڕێوەبەرایەتیی كارەبای راپەڕین بڵاوی كردووەتەوە،  تیمەكانی ڕووناكی بۆ خۆتۆماركردنی هاوبەشان لە پڕۆژەی ڕووناكی، لە قەڵادزێ دەبن.

باس لەوەش كراوە، تیمەكانی پڕۆژەی ڕووناكی بۆ خۆتۆماركردنی هاوبەشانی كارەبا لە پڕۆژەی ڕووناكی، لە قەڵادزێ لەم گەڕەكانە دەستبەكار دەبن كە گەڕەكی شەهیدان، ئاشتی، كارەبا و مەبەستە.

روون كراوەتەوە، تۆی هاووڵاتی بۆ ئاگاداربوون لە خەرجی مانگانەی كارەباكەی خۆت، واباشتر خۆت تومار بكەیت، تیمەكانیش هاوكارتان دەبن.

ئەوە لە كاتێكدایە ئێستە زیاتر لە چوار ملیۆن هاووڵاتی، سوودمەندی كارەبای 24 سەعاتین لە هەرێمی كوردستان،كۆتایی ساڵی 2026 سەرجەم هاووڵاتییان دەبن بە خاوەن كارەبای 24 سەعاتی خۆیان

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه