دوای سەری ساڵ پڕۆژەكانی حكوومەتی هەرێم بەچڕی دەست پێ دەكەنەوە، جووتسایدی حاجی ئۆمەران رێگەی هامڵتۆن- سۆران، جێبەجێ دەكرێت و ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەی ڕێگەی نێوان ئاكرێ- شێخان دراوە.
بە بڕیاری مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، پڕۆژەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران ڕێگەی هامڵتۆن- سۆران، لە ساڵی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هاوكات رێگەی نێوان ئاكرێ و شێخانیش تەواو دەكرێت.
ئەحمەد بارزان قایمقامی شارۆچكەی چۆمان، بۆ "وشە" گوتی، دوای سەری ساڵ پڕۆژەكان بەرژدی دەست پێ دەكەنەوە، سەرەتاش لە سنووری چۆمان و سۆران قۆناغی دووەمی پڕۆژەی جووتسایدی حاجی ئۆمەران دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
كۆمپانیای "نۆڕز لایت" سەرپەرشتیی پڕۆژەكە دەكات. قۆناغی یەكەم لە دەروازەی حاجی ئۆمەرانەوە تا ڕەشدور دەبێت كە 15 كیلۆمەتر لە خۆی دەگرێت.
قایمقامی چۆمان دەڵێت، قۆناغی دووەم لە ڕەشدورەوە تا دەروازی شاری سۆران درێژ دەبێتەوە.
هاوكات ڕێگەی هامڵتۆن- سۆران دوای سەری ساڵ دەست پێ دەكات و دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.
ڕێگەی هامڵتۆن یەكێك دەبێت لە پڕۆژە گرنگ و ستراتیجییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان بەتەواوكردنی، ڕێگەی حاجی ئۆمەران- سۆران ناوچەكە لە بواری بازرگانی و گەشتوگوزار و چەندان بابەتی تر دەبووژێتەوە.
پڕۆژەكە پێكدێت لە شەش ئۆڤەرپاس و نۆ ئەندەرپاس، هەروەها چەند تونێلێكی قەبارە بچووك و گەورە لەخۆ دەگرێت.
ئەوە لە كاتێكدایە بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە رای گەیاند، ڕەزامەندیی لەسەر پڕۆژەی ڕێگەی نێوان ئاكرێ- شێخان دراوە. پڕۆژەكە قۆناغی یەكەمی لە سەنتەری ئاكرێوە دەست پێ دەكات بۆ كۆمەڵگەی چڕە، قۆناغی دووەمیش لە چڕە بۆ شارۆچكەی شێخان.
بریكاری وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە باسی لەوەش كرد، پێشتر سایدێكی ڕێگەكە دروست كراوە و سایدێك ماوە، بڕیارە ڕێگەكە بەشێوەیەكی سەردەمیانە و بە شێوازی ئەندازیاریی پێشكەوتوو دروست بكرێت.
د. ئاگرین عەبدوڵا گوتیشی، "ڕێگەكە ستراتیجی و نێودەوڵەتییە، ڕێگەكە دەچێتە ئیبراهیم خەلیل و هەرێمی كوردستان بە وڵاتی توركیا و وڵاتانی ترەوە دەبەستێتەوە.
مژدەی خۆش بۆ هاوڵاتیانی ئەو سنور هات
1رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئەمریکا فشارەکان دەسپێکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
فڕۆکەیەک لە ئەمریکا تەقییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لەلایەن سەرۆک بارزانی
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە بەرێز مەسرور بارزانییەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی بریاری دا
1 رۆژ پێش ئێستا
هەژماری من هەواڵی گرنگی راگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه