حاكم لوقمان عومەر، بەڕێوەبەری گشتیی تۆماركردنی خانووبەرەی هەرێمی كوردستان (تاپۆ) راگەیاند: "لە فەرمانگەكانی خانووبەرە لە هەموو پارێزگاكان تاوەكوو 8ی 1ی 2026 ئیشوكارەكان و راییكردنی مامەڵەی هاووڵاتییان رادەگیرێت، بەڵام فەرمانبەرانمان كاری جەردی خۆیان دەكەن و دەوامیان دەبێت، بە هەمان شێوە لە فەرمانگەكانی باجیش بەم شێوە دەبێت".
سەبارەت بە هۆكاری راگرتنی ئیش و كارەكان گوتی: "بە بۆنەی هاتنی سەری ساڵی نوێ و بەمەبەستی ئەنجامدانی جەردی ساڵی نوێ تەواوی ئیش و کارەکانی رادەگرێن، بۆیە داواکارین لە گشت هاووڵاتییان لەم ماوەیەدا سەردانی فەرمانگەكانی تاپۆ نەكەن".
لوقمان عومەر باسی لەوەش كرد، لە فەرمانگەكانی تۆماری خانووبەرە لە رۆژی یەکشەممە11ی1ی 2026ەوە دەست بە وەرگرتنەوەی مامەڵەی هاووڵاتییان دەكرێتەوە.
لای خۆیەوە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی باجەكان و خانووبەرەی میری لە وهزارهتی دارایی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیاند: "بۆ ماوەی هەفتەیەك هەموو مامەڵەیەك لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتی و بەڕێوەبەرایەتییەكانی باج رادەگیرێت، بۆیە داوا لە هاووڵاتییان دەكەین، تاوەكوو سەرەتای هەفتەی داهاتوو سەردانی ئەو فەرمانگانە نەكەن."
ئاماژەی بەوەش دا، فەرمانبەرەكان دەوام دەكەن، بەڵام بەهۆی جەرد و بەدواداچوون مامەڵەی هاووڵاتییان وەرناگیرێت، گوتیشی: "لە فەرمانگەكانی باجدا فەرمانبەران خەریكی كارەكانی خۆیان دەبن لە جەرد و پێداچوونەوە بە دۆسییەكان و كاروبارەكانی دیكە."
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
نڕخی زێڕ فڕی
ئەمرۆ

وەڵام بدەوه