ئهمڕۆ دووشهممه 12ی 1ی 2026، دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤ، راگهیاندراوێكی بڵاو كردهوه و تیایدا هاتووه،بەداخەوە مامۆستایەکی ئایینی لە شاری هەولێر، بە ناوی (مەلا مەزهەر تاهیر)، لە کەناڵێکی میدیایی لێدوانێکی بڵاو کردووەتەوە و بێڕێزییەکی زۆر بە ئافرەتان و ڕۆڵ و پێگەی ئافرەت دەکات. ناوبراو لە ڕوانگەیەکی تەسکەوە ڕۆڵی ئافرەتی کەم کردووەتەوە لە ماڵەوە و وەک خزمەتکارێک وێنای کردووە کە ئەرکەکەی تەنیا لە ماڵەوەیە."
ئهوهش خراوهته ڕوو، ئەو وتانەی ناوبراو بە تەواوی دژی بنەمای ئایینەکانە و پێچەوانەی بنەماکانی مافی مرۆڤ و شکۆی ژنانە، بۆ ئەو مەبەستە دەستەی مافی مرۆڤ لە ڕێگەی داواکاری گشتییەوە ئەو کەیسە دەجوڵێنێت و ناوبراو ڕووبەڕووی یاسا دەکاتەوە، لەبەر ئەوەی وتەکانی مەلا مەزهەر دژی ماددەی ١٤ی دستووری عێراقە کە ئەم ماددەیە بەڕوونی باس لە ئەوە دەکات کە یەکسانی هەیە لە بەینی ژن و پیاو.
ئاماژه بۆ ئهوهش كراوه، جگە لەوەش هیوادارین وەزارەتی ئەوقاف و یەکێتیی زانایان ڕێکاری پێویست بگرنە بەر بەرامبەر ئەو کەسانەی پێشێلکاری بەرامبەر خەڵک دەکەن لە ژێر ناوی ئایین و مینبەرەکانەوە.
عهر له راگهیاندراوهكهدا ئهوهش هاتووه، بەتوندی دژی ئەو جۆرە لێدوانانەین و ئیدانەی دەکەین، بە ڕێزەوەش ڕۆڵی ژنان سەیر دەکەین و بەرز دەنرخێنین.


وەڵام بدەوه