Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەت لە داڤۆس: گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی سەقامگیرییە سەرۆکی حکومەت لە داڤۆس: گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی سەقامگیرییە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەت لە داڤۆس: گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی سەقامگیرییە

لە پێناو پتەوکردنی ئامادەیی ئابووریی هەرێمی کوردستان لە ناوەندە نێودەوڵەتییەکان، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەشداریی ئێوارەخوانێکی تایبەت بە پەرەپێدانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان کرد کە لە لایەن شێخ باز بەرزنجی، سەرۆکی گرووپی کۆمپانیاکانی کار، لە داڤۆس ڕێکخرا.
لە ئێوارە خوانەکەدا چەندین کەسایەتیی نێودەوڵەتی لە ئامادەبوون، لەوانە؛ بۆریس جۆنسن، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری بەریتانیا ، نەدیم زەهاوی پەرلەمانتار و وەزیری پێشووتری بەریتانی و خاوەنکاری ناسراوی ڕۆس پیرۆ و ژمارەیەک لە وەبەرهێنەرانی کورد و جیهانی.
لە ئێوارەخوانەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی دەرفەتەکانی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان و ناوچەکە کرا.
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە گوتەیەکدا، باسی لە دەرفەتەکانی بۆ وەبەر‌هێنان لە کەرتە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان کرد و ڕۆشنایی خستە سەر چاکسازییەکانی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
سەرۆکی حکومەت جەختی لەوە کردەوە، گەشەپێدانی ئابووری بنەمای سەرەکی بەدیهێنانی سەقامگیریی سیاسی و ئەمنییە، ئاماژەی بەوەش کرد، هەرێمی کوردستان خواستی ئەوەیە ببێتە خاڵی بەیەکگەیاندنی شارستانییەتە کۆنەکانی ناوچەکە، بەو پێیەی پێگەیەکی ستراتیژی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا هەیە.
لەبارەی دۆسیەی وزە و خزمەتگوزارییەکانەوە، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد کە تا کۆتایی ئەمساڵ، کارەبای 24 کاتژمێری لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستەبەر دەبێت.
لەبارەی کەرتی نەوت وگازیشەوە، سەرۆکی حکومەت، جەختی لە خواستی هەرێمی کوردستان بۆ برەودانی زیاتر بە وەبەرهێنان کرد، بە تایبەتی ئێستا عێراق لە سەروبەندی پێکهێنانی حکومەتی نوێی فیدراڵدایە و بابەتی وزە و بەڕێوەبردنی سامانە سروشتیەکانیش، تەوەرێکی سەرەکیی گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتە.
سەرۆکی حکومەت ، پەیامی دڵنیایی بە سەرجەم هاوبەشان دا و جەختی لە پابەندیی هەرێمی کوردستان بە سەرجەم ڕێککەوتن و گرێبەست لەگەڵ وەبەرهێنەران و دۆستان کردەوە و داوای لە کۆمپانیا جیهانییەکان کرد، ڕوو لە هەرێمی کوردستان بکەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه