Kurdistan Press - شەپۆلێکی چڕی بەفربارینی بەڕێوەیە شەپۆلێکی چڕی بەفربارینی بەڕێوەیە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

شەپۆلێکی چڕی بەفربارینی بەڕێوەیە

سەرما بەردەوام دەبێت و شەپۆلی چڕی بەفربارین ڕوو لە ناوچەکە دەکات و لە ناوەندی شارەکانی هەرێم بەفردەبارێت.

بەپێی بڵاوکراوەکانی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، ئاسمان پەڵەهەور و نیمچەهەوردەبێت و لە کاتتژمێرەکانی ئێوارە و شەوەوە دەگۆڕێت بۆ هەوری تەواو، پلەکانی گەرماش بە نزمیی دەمێننەوە و لەنێوان 3 پلەی ژێرسفر بۆ 10 پلەی سیلیزییدا دەبن.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە درەنگانی ئەمشەوەوە شەپۆلێکی چڕی بەفربارین ڕوو لە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ شەپۆلەکەدا پلەکانی گەرما نزیکەی 5 پلەی سیلیزیی دادەبەزن، کاریگەریی شەپۆلەکەش تەنها لەسەر هەرێمی کوردستان نابێت و تەنانەت لە بەشێک لە دەشتایی و بیابانەکانی عێراقیش بەفر دەبارێت.

لای خۆشییەوە پشتیوان پێنجوێنی شارەزای بواری کەشناسی ڕاگەیاند: شەپۆلەکەی ئەمجارە ڕێژەیەکی زۆر بەفر لەخۆدەگرێت بۆ تەواوی ناوچە جیاوازەکان بە بڕی جیاواز، لەگەڵ ئەوەشدا چەق و چڕی دابارین کاتژمێر 8ی بەرەبەیانی سبەینێ بۆ کاتژمێر 3ی عەسرە ، سبەینێ لە ناو سلێمانی و پێنجوێن 7 بۆ 25 سم بەفر دەبارێت و بەرزترین پلەی گەرماش 2 پلەی ژێرسفر دەبێت...

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا