ڕێنوێنییەکە دەرچوو، دەیان هەزار فەرمانبەری گرێبەست له وهرگرتنی زهوی سوودمەند دەبن
لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕێنوێنی نوێ بۆ دابەشکردنی زەوی دەرچوو، فەرمانبەرانی گرێبەستیش سوودمەند دەبن.
ئەمڕۆ 4ی شوباتی 2026، ڕێنوێنی پێدانی زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەست لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) بڵاو کرایەوە.
وەزارەتی شارەوانی ڕێنوێنی دابەشکردنی زەوی هەموار کردووە و تیایدا ئاماژە بەوە دراوە فەرمانبەرانی گرێبەستیش هاوشێوەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی زەویان پێ دەدرێ.
ڕێنوێنییەکە لە4ی 2ی 2026وە جێبەجێ دەکرێت.
لە هەرێمی کوردستان نزیکەی 30 هەزار و 364 فەرمانبەری گرێبەست هەن و بەشێکی زۆریان خزمەتیان لە هەشت ساڵ زیاترە.
سەربەست مەولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆرمی دابەشکردنی زەوی له وهزارهتی شارهوانی و گەشتوگوزاری حكوومەتی هەرێمی كوردستان، ڕایگەیاند: "هاوشێوەی فەرمانبەرانی هەمیشەیی، زەوی بە فەرمانبەرانی گرێبەستیش دەدرێ، ڕێنوێنییەکەش لە ڕۆژنامەی (وەقایعی کوردستان) بڵاو کرایەوە و کەوتە واری جێبەجێکردنەوە"
بەرپرسەکەی وەزارەتی شارەوانی جەختی کردەوە، هەمواری ڕێنوێنیەکه لەسەر فەرمانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بووە.
هاوشێوەی فەرمانبەران، گرێبەستەکانیش ئەوەی هەشت سال خزمەتی هەبێت و سوودمەند نەبووبێت ئەوە 200مەتر زەوی پێ دەدرێت.
لە 27ی 3ی 2024، لە کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەسەر فەرمانی مەسرور بارزانی، سەرۆک وەزیران، بڕیار درا بە دابەشکردنی زەوی بەسەر هەموو ئەو فەرمانبەرانەی سوودمەند نەبوونە لە وەرگرتنی زەوی. بڕیارەکە لە 28ـی ئایاری 2024، لە ڕۆژنامەی وەقائیعی کوردستان بڵاو کرایەوە.
مژدەی خۆش بۆ فەرمانبەرانی گرێبەست هات
14رۆژ پێش ئێستا |
KurdistanPress ![]() |
KurdistanPress
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئۆجەلان ئازاد دەکرێت
1 رۆژ پێش ئێستا
پارتی بە تووندی هاتە دەنگ
1 رۆژ پێش ئێستا
فەرهاد ئەترووشی : پەنا بۆ دادگا دەبەین
1 رۆژ پێش ئێستا
ئەمەریکا فڕۆکەی زیاتر ڕەوانەی ناوچەکە کرد
1 رۆژ پێش ئێستا
شۆفێران ئاگاداردەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
پەیامێک لە سەرۆک بارزانی
1 رۆژ پێش ئێستا

وەڵام بدەوه