Kurdistan Press - هۆشداری بە خاوەن مۆلیدەکان درا هۆشداری بە خاوەن مۆلیدەکان درا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

هۆشداری بە خاوەن مۆلیدەکان درا

هۆشداری بە خاوەن مۆلیدەکان دەدرێت، شوێنەکەیان لێ وەردەگرن.  ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکانی پارێزگای هەولێر، هۆشداریی توند دەداتە ئەو خاوەن مۆلیدانەی کار ناکەن و ڕای دەگەیەنێت، لیژنەیەک بۆ وەرگرتنەوەی شوێنەکانیان پێکهێنراوە.ئەمڕۆ سێشەم سێی ئاداری 2026، ئەنجوومەنی باڵای مۆلیدە ئەهلییەکان لە ئاگادارییەکدا ڕای گەیاند، تکایە هەر خاوەن مۆلیدەیەک مۆلیدەکەی خۆی کار پێ نەکردبێت، لیژنەیەک لەلایەن قایمقامیەت و شارەوانییەکان پێکهاتووە و شوێنەکەی لێ وەردەگرنەوە.
لە ئاگادارییەکەدا هاتووە، جگە لە وەرگرتنەوەی شوێنەکە، شوێنی مۆلیدەکەش "پاک دەکرێتەوە" (واتە مۆلیدەکە لادەبرێت). ئەنجوومەنەکە دووپاتی کردووەتەوە کە خاوەن مۆلیدە خۆی بەرپرسیار دەبێت لە پابەندنەبوون و کارنەکردنی مۆلیدەکەی.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا