
بۆ / بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی
(هەولێر، سلێمانی، دهۆک، هەڵەبجە، گەرمیان، ڕاپەڕین، سۆران، زاخۆ)
ب / هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوە
دوای ڕاگەیاندنی پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین، سەرجەم قوتابخانە حکومی و ناحکومییەکانی سیستەمی وەزارەتی پەروەردە و نێودەوڵەتییەکان ئاگادار دەکەینەوە کە:
١. هەموو هەڵسەنگاندن و تاقیکردنەوەیەکی ناو قوتابخانەکان ڕادەگیرێت و بە هیچ شێوەیەک قوتابی/خوێندکار نایەتەوە ناو قوتابخانە، لەم قۆناغەدا تەنها پرۆسەی خوێندنی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین ئەنجام دەدرێت.
٢. هەر قوتابخانەیەک کە تاقیکردنەوەیەکی نێودەوڵەتی هەبێت و وابەستە بێت بە کات و ڕێککەوتی دەرەوەی وڵات و پاپەند بوونی لەسەر بێت، پێویستە پێشوەختە بە نووسراوی فەرمی وەزارەت ئاگادار بکاتەوە بۆ ئەوەی ئاسانکاری و ڕێگەپێدانی بۆ ئەنجام بدرێت.


وەڵام بدەوه