عەلی فالح زەیدی، سەرۆك وەزیرانی عێراق، ڕێنوێنیی دا بە دابینكردنی سووتەمەنیی پاڵپشتیكراو بۆ موەلیدە ناحكوومییەكان بە بڕی 40 لیتر بۆ هەر سەعاتێك و بە نرخی 400 دینار بۆ هەر لیترێك لە تێکڕای مانگی ئەیلوولدا.
ئەم بڕیارەی سەرۆك وەزیران دوای ئەوە هات کە شەوی ڕابردوو بەشێك لە خاوەن موەلیدەكان کارەبایان لەسەر هاووڵاتییان بڕی و هۆشدارییان دابوو بەهۆی گرانكردنی نرخی سووتەمەنی، لە یەكی ئەیلوولدا هەزاران موەلیدە دەكوژێننەوە.
مەرجەکانی کارکردنی موەلیدەکان:
کاتەکانی کارکردن: جەخت کراوەتەوە لە پابەندبوون بە کاتژمێرەکانی کارکردن کە نابێت لە 20 سەعات لە ڕۆژێکدا کەمتر بێت.
سیستەمی کارکردن: کارکردن بە شێوازی نۆرە (تەناوب) دەبێت لە نێوان كارەبای نیشتمانی و موەلیدە ناحكوومییەكاندا.
ئامانج: دەستەبەرکردنی سەقامگیری و بەردەوامیی دابینكردنی وزەی كارەبا بۆ هاووڵاتییان.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه