بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، لەم مانگەدا پڕۆسەی تیرووپشکی ئەلیکترۆنی بۆ دیاریکردنی ناوی ئەو هاووڵاتیانە بەڕێوە دەچێت کە ناویان بۆ فەریزەی حەج تۆمار کردووە.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرە ڕایگەیاند، بۆ وەرزی حەجی ئەمساڵ زیاتر لە 116 هەزار هاووڵاتی ناویان تۆمار کردووە. ئاماژەی بەوەش دا، پڕۆسەی ناونووسین و تیرووپشکەکە بە سیستەمێکی پێشکەوتووی ئەلیکترۆنی ئەنجام دەدرێت تاوەکو بە شێوەیەکی دادپەروەرانە ناوی حاجییان دیاری بکرێت.
سەبارەت بەو نامانەی بۆ مۆبایلی هاووڵاتییان نێردراون، گوتەبێژی حەج و عومرە ڕوونی کردەوە کە نامەکان دوو جۆرن:
جۆری یەکەم: بۆ 1,500 هاووڵاتی نێردراوە کە کێشە و کەموکوڕی لە بەڵگەنامەکانیاندا هەبووە، تاوەکو سەردان بکەن و زانیارییەکانیان ڕێک بخەنەوە.
جۆری دووەم: بۆ ئەو هاووڵاتیانە نێردراوە کە مامەڵەکانیان بە تەواوی ڕاست و دروستن و ناوەکانیان بە فەرمی چووەتە ناو پڕۆسەی تیرووپشکەکەوە.
ئەمساڵ 5,120 کەس لە هەرێمی کوردستانەوە بۆ ئەنجامدانی فەریزەی حەج سەردانی وڵاتی سعوودیەیان کردووە، کە پێکهاتبوون لە 2,752 پیاو و 2,368 ئافرەت.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه