بەپێی فەرمانێكی مەسروور بارزانی، سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، بڕیاری نوێ سەبارەت بە مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچەی فەرمانبەران درا و خزمەتی ماوەی مۆڵەتەکەش ڕاگرترا.
فەرمانەکە پشتبەستن بە یاسای ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان (ژمارە 3ی ساڵی 1993ی هەمواركراو) و ئەنجامی كۆبوونەوەی ژمارە 172ی ئەنجوومەنی وەزیران لە 22ی تەمووزی 2026 دەرچووە، خاڵە سەرەکییەکانی بەم شێوەیەن:
ماوەی مۆڵەت: وەزیر و سەرۆكی دەستە نەبەستراوەكان بە وەزارەت مافی پێدانی مۆڵەتی ئاسایی بێ مووچەیان بە فەرمانبەران هەیە بۆ كاتی پێویست، بەمەرجێك ماوەكەی لە دوو ساڵ تێپەڕ نەكات.
ئەژمارنەکردنی خزمەت: ماوەی ئەم مۆڵەتە بۆ هیچ مەبەستێكی خزمەت و خانەنشینی هەژمار ناكرێت.
ڕاگرتنی بڕیاری پێشوو: كاركردن بە بڕیاری پێشووی ئەنجوومەنی وەزیران (ژمارە 38 لە 5/4/2015) ڕادەگیرێت.
مامەڵەکردن لەگەڵ مۆڵەتەکانی پێشوو: ئەو فەرمانبەرانەی پێش دەركردنی ئەم بڕیارە نوێیە مۆڵەتی بێ مووچەیان وەرگرتووە، تا تەواوبوونی ماوەی مۆڵەتەكەیان بەپێی بڕیاری کۆنی ژمارە 38 مامەڵەیان لەگەڵ دەكرێت، بەڵام بۆیان نوێ ناكرێتەوە.
دەركردنی ڕێنمایی: وەزارەتی دارایی و ئابووری و ئەنجوومەنی ڕاژە ڕاسپێردراون بۆ دەركردنی رێنوێنی پێویست بە مەبەستی ئاسانكاری لە جێبەجێكردنی بڕیارەکەدا.


وەڵام بدەوه