لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ ئاوەدانکردنەوەی زیاتری شاری هەولێر و ئاسانکاری لە هاتوچۆی هاووڵاتییان، پڕۆژەیەکی نوێی شەقامسازی بە گوژمەی ٤٫٤١٤٫٥٥٠٫٠٠٠ (چوار ملیار و چوار سەد و چواردە ملیۆن و پێنج سەد و پەنجا هەزار) دینار دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
پڕۆژەکە بریتییە لە دروستکردنی شەقامێکی سەرەکی بە پانایی ٢٠ مەتر، کە ڕۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت لە بەستنەوەی چەندین شوێنی نیشتەجێبوون بە شەقامی ٦٠ مەترییی نێوان ڕێگەی سەرەکیی پیرمام و ڕێگەی بەحرکە. ئەم هەنگاوەش ئاستەنگەکانی هاتوچۆ لەو ناوچەیە کەمدەکاتەوە و ئاسانکاریی زۆرتر بۆ هاتوچۆی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دەستەبەر دەکات.


وەڵام بدەوه