بڕیاری نوێ: ئەنجوومەنی کارگێڕیی خەزنەی خانەنشین و دەستەبەری کۆمەڵایەتی بۆ کرێکاران ڕێکارێکی نوێی بۆ دانەوەی قەرزی بەشداریی مانگانەی خاوەنکاران دەرکرد.
ژمارەی قیستەکان: بەپێی ڕێکارە نوێیەکە، ژمارەی قیستەکانی دانەوەی قەرز لە ٢٠ قیستەوە بەرزکرایەوە بۆ ٣٠ قیست.
ئامانجی بڕیارەکە: ڕەچاوکردنی بارودۆخی دارایی خاوەنکاران، بەردەوامبوونی پڕۆژەکانیان، پاراستنی مافی کرێکاران، و ئاسانکاری بۆ خۆڕێکخستنەوەی یاساییان.
چۆنیەتی سوودمەندبوون: خاوەنکارە قەرزارەکان دەتوأن لە ئێستادا سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەکانی دەستەبەری کۆمەڵایەتی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان بکەن.
#kurdistanpress


وەڵام بدەوه