ڕۆژی یەکشەممە 13ی ئەیلوولی 2026 لە
پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە ژمارەیەک کەسایەتی و ڕیشسپی و سەرۆک تیرە و هۆزی پارێزگاکانی عێراق کرد.
لە دیدارەکەدا شاندی میوان کە بە مەبەستی پێشکەشکردنی سەرەخۆشی سەردانی سەرۆک بارزانیان کردبوو، پرسە و هاوخەمی خۆیان بۆ سەرۆک بارزانی دەربڕی بۆ کۆچی دوای خوالێخۆشبوو عەبدولواحید ئیبراهیم شێخ عەبدولسەلام بارزانی.
هەر لە دیدارەکەدا شاندی میوان ڕۆڵی سەرۆک بارزانی لە قووڵکردنەوەی برایەتی و پێکەوەژیانی نێوان پێکهاتەکان بەگشتی و کورد و عەرەب بە تایبەتیان بەرز نرخاند. هەروەها لە بەشێکی دیدارەکەدا باس لە پەیوەندی مێژوویی و برایەتی نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب کرا، سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە نابێت ناکۆکیی نێوان لایەنە سیاسییەکان ببنە هۆی تێکچوونی پەیوەندیی نێوان پێکهاتەکانی کورد و عەرەب. هەروەها سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بەوەدا کە پەرلەمانتارەکانمان راسپاردووە کە لە ئەرک و کارەکانیاندا کار بۆ تەواوی عێراق و کوردستان بێ جیاوازی بکەن و جەختیشی لە بەردەوامی چڕکردنەوەی هەوڵەکان بۆ فراوانکردنی برایەتی و پەیوەندییەکانی نێوان پێکهاتەی عەرەب و کورد کردەوە.


وەڵام بدەوه