Kurdistan Press - بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا گەیشتە لای سەرۆک بارزانی بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا گەیشتە لای سەرۆک بارزانی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

بەرپرسێکی باڵای ئەمریکا گەیشتە لای سەرۆک بارزانی

ڕۆژی دووشەممە 14ی ئەیلوولی 2026 لە پیرمام سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە باڵیۆز ستیڤ فەیگن هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد.

 

لە دیدارەکەدا باڵیۆز ستیڤ فەیگن خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە جارێکی دیکە بۆ ئەرکێکی تازە گەڕاوەتەوە عێراق و سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات و هیوای خواست کە بتوانێت زیاتر بەردەوام بێت و جەختی لەوە کردەوە کە ئەمەریکا پشتیوانی عێراق و هەرێمی کوردستانە بۆ ئەوەی ئاسایش و سەقامگیری و ئابووری پارێزراوبێت و جەختی لە هەماهەنگی لایەنەکان کردەوە لە پێناو پاراستنی پڕۆسەی سەروەریی عێراق و زیاتر برەودان بە پەیوەندییەکانی عێراق لەگەڵ وڵاتانی ئیقلیمی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و هەروەها جەختی کردەوە کە هەڕەشە لەسەر ئاسایشی عێراق هەڕەشەیە بۆسەر هەموو لایەک و عێراق هاوتەریب لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەتوانن لەم بوارەدا ڕۆڵێکی باش ببینن، جەختیشی کردەوە کە ئەمەریکا پاڵپشتی لە عێراقێک دەکات کە هێزە میلیشیاییەکان لە دەرەوەی دەسەڵاتی فەرمی حکومەتەوە چەکدار نەبن بۆ ئەوەی دەرفەتی سەقامگیری سیاسی و ئابووری لێبکەوێتەوە.

 

 

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی هەڵسوڕێنەری کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق کرد بۆ گەڕانەوەی بۆ عێراق و سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و دەستخۆشی لێکرد بۆ دووبارە گەڕانەوەی و جەختی لەوە کردەوە کە هەرێمی کوردستان هەمیشە فاکتەری سەقامگیریی دەبێت. سەرۆک بارزانی ئاماژەشی بەوەدا بۆ سەرکەوتنی سەرۆک وەزیرانی عێراق و هەر بابەتێک لە چوارچێوەی سەقامگیری و دەستووری عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆربێت ئێمە پشتیوانی لێ دەکەین و هەروەها لە ڕووبەڕووبوونەوەی گەندەڵی پاڵپشتیی سەرۆک وەزیرانی عێراقمان کردووە و سووڕین لەسەر بەردەوامی ئەم کارە هاوبەشانە.

 

سەبارەت بە بارودۆخی ناوچەکە سەرۆک بارزانی ئاماژەی بەوەدا کە هەمیشە ئاشتی لەشەڕ باشترە و دانوستاندن لە پێکدادان باشترە و لێکتێگەیشتن لە ناکۆکی و گرژی باشترە، بۆیە هەمیشە هەرێمی کوردستان بەشێکە لە چارەسەر و بەشێک نەبووە لەو کێشانەی لەسەر ئاستی هەرێمایەتیدا هەن.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا