Kurdistan Press - پەیامێک لە سەرۆک وەزیران لەبارەی هەژماری من پەیامێک لە سەرۆک وەزیران لەبارەی هەژماری من | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامێک لە سەرۆک وەزیران لەبارەی هەژماری من

پەیامێک لە سەرۆکی حکومەتەوە لەبارەی (هەژماری من)

 

مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیامێکی بڵاو کردەوە و رای دەگەیەنێت، سێ ساڵ لەمەوبەر، بەڵێنمان دا کە لە ڕێگەی دەستپێشخەریی (هەژماری من) ەوە، دابەشکردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان، لە شێوازی نەختینەییەوە بگوازینەوە بۆ بانکە مۆڵەتپێدراوەکان. خۆشحاڵم کە ڕایدەگەیەنم، ئەم حەفتەیە یەک ملیۆن هاووڵاتی کە لە لیستی مووچەی حکومەتی هەرێمدان، مووچەکانیان بە شێوەی ئەلیکترۆنی و لە ڕێگەی بانکە هاوبەشەکانەوە وەردەگرن، کە مۆڵەتپێدراوی بانکی ناوەندیی عێراقن.

 

دەشڵێت، (هەژماری من ) بنەمایەکی گرنگ بوو لە پابەندبوونمان بە فراوانکردنی گشتگیریی دارایی کە دەستڕاگەیشتن بە قەرز و خزمەتگوزارییە بانکییە مۆدێرنەکان بۆ هاووڵاتییان ئاسان دەکات و لە هەمان کاتدا ئاسانکاری بۆ حکومەت دەکات تاکوو پارەدانی ئەلیکترۆنی بۆ خزمەتگوزارییە گشتییەکان بەردەست بکات.

 

سەرۆکی حکوومەت باس لەوە دەکات، ئەمەش گۆڕانکارییەکی ئەرێنیی لە ژیانی یەک ملیۆن هاووڵاتیدا دروست کردووە. (هەژماری من ) سەربەخۆییەکی دارایی زیاتری پێبەخشیون و کۆنترۆڵی دارایی داوەتەوە دەست خۆیان و بەهۆی (هەژماری من)ەوە، ئێستا دەستیان بە بە تۆڕێکی فراوانی ئامێرەکانی ڕاکێشانی پارە (ATM) لە سەرانسەری هەرێمی کوردستاندا دەگات کە بەردەوام لە گەشەکردندایە.

 

لە پەیامەکەی هاتووە، ڕۆژانی ڕاوەستانی زۆری هاووڵاتیان لەبەردەم باڵەخانە حکومییەکان و نۆرەی درێژ و چاوەڕوانی وەرگرتنی پارەی کاش کۆتایی هات.

 

سوپاسی هاووڵاتییان دەکەم بۆ پشوودرێژییان و سوپاسی بانکە هاوبەشەکانمان دەکەم بۆ پشتگیری و وەبەرهێنانیان لە سێ ساڵی ڕابردوودا. سوپاسی تیمی (هەژماری من)یش دەکەم بۆ بەجێگەیاندنی ئەم پڕۆژە نیشتمانییە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا