پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی پێكرد و بڕیاره 3 كاتژمێر بخایه‌نێت، به‌شێك له ئه‌ندامانی مه‌كته‌بی سیاسیی پێشووی پارتیش، به بێ كێبڕكێ له‌ناو كۆمیته‌ی ناوه‌ندی مانه‌وه.
ئێستا له رۆژی دووه‌می كۆنگره‌ی 14ی پارتی دیموكراتی كوردستان پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندیی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌ستی پێكرد.
به‌پێی زانیاریی په‌یامنێری ماڵپه‌ڕی فه‌رمیی پارتی دیموكراتی كوردستان، پرۆسه‌كه نزیكه‌ی 3 كاتژمێر ده‌خایه‌نێت و هه‌ر ئه‌ندامێكی كۆنگره 3 خوله‌ك ده‌رفه‌تی هه‌یه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌ندامانی كۆمیته‌ی ناوه‌ندی و تا ئێستاش 15 ناوه‌ندی ده‌نگدان دانراون، کە هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ش به شێوه‌ی ئه‌لیكترۆنییه و دواتر به شێوه‌یه‌كی خێرا پرۆسه‌كه جیاكاریی بۆ ده‌كرێت.
وەڵام بدەوه