Kurdistan Press - کەسێک بە تۆمەتی دزینی قورئانی پیرۆز دەستگیرکرا کەسێک بە تۆمەتی دزینی قورئانی پیرۆز دەستگیرکرا | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەسێک بە تۆمەتی دزینی قورئانی پیرۆز دەستگیرکرا

 دوای بڵاوبوونەوەی گرتەڤیدیۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی کە تێیدا کەسێک دەرکەوتبوو قورئانی لە مزگەوت دەدزی، ئەمڕۆ سێشەممە 15ـی 11ـی 2022  پۆلیسی سلێمانی دەستگیری کرد.

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند: پاش ئەوەی گرتەڤیدۆیەک لە تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی بڵاوبوویەوە کە مامۆستایەکی ئایینی باس لە دزینی قورئانی مزگەوتەکەی دەکات لە شاری سلێمانی توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.

لە ڕاگەیەنراوەکەی هاتووە کە "بەڕێوەبەری پۆلیسی پارێزگای سلێمانی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی ڕاسپارد بۆ دۆزینەوە و دەستگیرکردنی تۆمەتبار، سەرئەنجام  توانرا لەلایەن نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی ڕۆژهەڵاتەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت."

ئەوەشی خستووەتەڕوو کە "تۆمەتبار 57 قورئانی لە مزگەوتی حاجی کەریم بێکراس بە سێ جار دزیوە، دواینجاریان لەمانگی 07/2022 بووە کە دە قورئانی دزیوە کە بەزاخاوی ئاڵتوون نووسرابوون."

پۆلیسی سلێمانی ئاماژەی بەوەش داوە کە ئێستا تۆمەتبار ( ئـ. ع. ن ) لەدایکبووی 1999 بە بڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه