Kurdistan Press - سەرۆک بارزانى لەیادى هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پەیامێکى بڵاوکردەوە سەرۆک بارزانى لەیادى هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پەیامێکى بڵاوکردەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆک بارزانى لەیادى هەڵگیرساندنی شۆڕشی مەزنی ئەیلوول پەیامێکى بڵاوکردەوە

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
شۆڕشی مەزنی ئەیلوول بە ڕابەرایەتیی جەنابی بارزانیی نەمر گەورەترین شۆڕشی سیاسی و چەكداری و سەرتاسەریی گەلی كوردستان بوو لە پێناو مافە نەتەوەیی و مەدەنییەكانی گەلی كوردستان. شۆڕشی ئەیلوول ئیرادە و بڕوابەخۆبوونی بۆ مرۆڤی كورد گەڕاندەوە و بوو بە بنەمایەكی بەهێزی سیاسی و فكری و جەماوەری بۆ خەباتی ڕزگاریخوازی گەلی كوردستان لەدژی ستەم و داگیركاری.
شۆڕشی ئەیلوول شۆڕشێكی ڕەسەن و خۆماڵیی كوردستان بوو كە تێیدا هەموو چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستانی لە نەتەوە و ئایینە جیاجیاكان، لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بەیەكەوە پاڵپشتی هێزی پێشمەرگەی كوردستان بوون و، بۆ یەك ئامانجی پیرۆز خەباتیان كرد. هەر ئەمەش بوو بە هۆی ئەوەی سەروەری و مێژوو و دەستكەوتی گەورە بۆ گەلی كوردستان تۆمار بكرێن و لەسەر ئاستی ناوچەكە و جیهان دەنگ بداتەوە.
هەموو ئەو دەستكەوت و تێكۆشان و گەشەی سیاسیەی لە كوردستاندا هاتووەتە دی درێژكراوەی قوربانیدان و تێكۆشانی ڕۆڵەكانی گەلەكەمانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا. بۆیە وانە و بەهاكانی ئەو شۆڕشە مەزنە دەبێ بۆ هەموومان بە بەرزی بمێننەوە و ببنە ڕووناكی ڕێگەی داهاتوومان.
لە یادی شەست ساڵەی هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوولدا، ڕێز و پێزانینم هەیە بۆ هەموو ئەو قارەمان و خەباتگێڕانەی ماندوونەناسانە لە شۆڕشی ئەیلوولدا ڕۆڵیان هەبووە و قوربانیان داوە، چ ئەوانەی لەناوماندا نەماون و ئەوانەی كە هێشتا لە ژیاندا ماون.
لەو یادە پیرۆزەدا هەزاران سڵاو لە گیانی پاكی شەهیدانی شۆڕشی ئەیلوول و هەموو شەهیدانی ڕێگەی ئازادی.
مسعود بارزانی
١١ ئەیلوول ٢٠٢١

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه