Kurdistan Press - ئەمڕۆ مەسرور بارزانی :سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە (جەنەڕال ریچارف بێل) جێگری فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. ئەمڕۆ مەسرور بارزانی :سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە (جەنەڕال ریچارف بێل) جێگری فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ئەمڕۆ مەسرور بارزانی :سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان پێشوازی لە (جەنەڕال ریچارف بێل) جێگری فەرماندەی گشتی ھێزەکانی ھاوپەیمانان لە عێراق و سوریا کرد.

لە دیدارەکەدا ، دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سوریا، تاووتوێ کرا. 
جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سوریا، هاوخەمی خۆی بە سەرۆکی حکومەت گەیاند بۆ ئەو دوو پێشمەرگەیەی دوێنێ لە دۆڵێ نەقەبای ناحیەی نەهلێی سەر بە قەزای ئاکرێ بەهۆی بۆمبێکی چێندراوی پەکەکە شەهید بوون، پشتیوانیی هاوپەیمانانیشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

سەرۆکی حکومەت، سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگیی ئەمنی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرد لە پێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و ڕووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه