Kurdistan Press - ڕیفراندۆم گەیاندنى دەنگى نەتەوەى کورد بەجیهان و پەیامى ئاشیانەى پیکەوەژیانى گشت پیکهاتەکەن لەکوردستان بۆ سەربەخۆیى , لەسەردەستى سەرۆک بارزانى ڕیفراندۆم گەیاندنى دەنگى نەتەوەى کورد بەجیهان و پەیامى ئاشیانەى پیکەوەژیانى گشت پیکهاتەکەن لەکوردستان بۆ سەربەخۆیى , لەسەردەستى سەرۆک بارزانى | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

ڕیفراندۆم گەیاندنى دەنگى نەتەوەى کورد بەجیهان و پەیامى ئاشیانەى پیکەوەژیانى گشت پیکهاتەکەن لەکوردستان بۆ سەربەخۆیى , لەسەردەستى سەرۆک بارزانى

بە درێژایی مێژوو ھەمیشە ھەر جارێک وڵاتێکی بێگانە بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی گەلی کوردستان داوە بەپێی بەرژەوەندیەکانی خۆیان سنورەکانیان داناوە بەڵام لە25 ئەیلولی ساڵی 2017 بۆ یەکەم جار لەمێژوودا خەڵکی کوردستان بڕیاری لەسەر مافی چارەنوسی خۆی دا بەھەموو جیھانی ووت چیتر نە ئەمریکا نەسایکس بیکۆ نە ھیچ وڵاتێکی ئیقلیمی و دراوسێ بڕیار لە جیاتی ئێمە نادات ئێمە سەد ساڵە ژێر دەستین قوربانی دەدەین بۆ کوردستان نەک بۆ ھیچ وڵاتێکی تر ھێزی بەکرێگیراوی ھیچ وڵاتێک نین وەکو ھەموو نەتەوەیەکی تر مافی خۆمانە بە سەربەخۆیی بژین خاوەنی خاک و ئاڵا و زمان و کەلتوری تایبەت بەخۆمانین، 

پێش ڕیفراندۆم کوردەکان وەکو نەتەوە بونیان نەبوو لەژیان دا لە ڕووی سیاسیەوە مردبوون جیھان ھەستی بەھەبوونی کورد ناکرد وەکو ھاوڵاتیەکی عێراقی دەیبینی لەھەمان کات دا عێراق وەکو کەمینە و ھاوڵاتی پلە دوو کوردی دەبینی بەڵام دوای ئەوەی ڕیفراندۆمان کرد جیھان ھەستی بەھەبوونی کورد کرد بوینە نەتەوەیەکی زیندوو کە زیاتر لەھەموو نەتەوەکانی تر تێنوی سەربەخۆین و زیاتر لە دەھ وڵاتی سەربەخۆ قوربانیمان داوە بە درێژایی مێژوو، 

ھەرچوار دەرومان ھێرشی توندی کردە سەر ڕیفراندۆم کەئەمەش زۆر ئاسایی بوو چونکە قەد دوژمن و نەیارسنی کوردستان ھیچ مافێک بەتایبەتی سەربەخۆی بەکورد ڕەوا نابینن بەڵام ئەوە نائاسایی بوو ھێرشەکانی ھەندێک شەخس لایەنی ناوخۆ بوو بۆ سەر ڕیفراندۆم. کەوەکو ھەموو جارێک ھەندێک شەخس و لایەن و حیزب کە بەدرێژایی بوونیان نەیان ویستوە نەتەوەی کورد زیندوبێتەوە ھەر ژێردەستە بێت و ھەست بەھەبونی خۆیان نەکەن چەندین تۆمەتیان خستە پاڵ ڕیفراندۆمەوە لەو تۆمەتانە وتیان : 

ڕیفراندۆم ھۆکاری نەناردنی بودجە بوو ؟ 

نزیکەی چوار ساڵ پێش ڕیفراندۆم بە بڕیارێکی تاکەکەسی ( مالکی) بودجەی ھەرێمی کوردستان بڕدرا دواتر عەبادی حوکمڕانی وەرگرت ھەموو بڕیارەکانی مالکی ھەڵوەشاندەوە تەنھا بڕیاری بڕینی بودجەی ھەرێمی کوردستان وەک خۆی ھێشتەوە دەستکاری نەکرد ، لەماوەی ئەم ساڵانەدا ھەرێمی کوردستان شەڕی گەورەترین ڕێکخراوی تیرۆریستی کرد بەدرێژایی چەندین کیلۆمەتر. 

دەسەڵاتدارانی عێراق بە درێژایی سێ ساڵی شەڕەكە یەک دینار و یەک فیشەکیان بۆ ھەرێمی کوردستان نەنارد بە ناڕاستەوخۆ ڕایانگەیاند ئێوە بەرگری لە خاک و خەڵکی خۆتان دەکەن پەیوەندی بە ئێمەوە نیە نە خەڵکی کوردستان خەڵکی ئێمەیە نە ھەرێمی کوردستان بۆ ئێمە گرنگە ئەگەر داعش ھەمووی داگیربکات ، لەوە دڵنیابن ئەگەر ڕیفراندۆم نەکرابوایە نە بەغدا گفتۆگۆی دەکرد لەسەر ڕێکەوتنەکە نە یەک دیناری دەنارد بۆ کوردستان و ھەتاکو سەر بە عێراق بین ھەر دینارێک لەبەغداوە بێت بۆ ھەرێمی کوردستان بەرھەمی ڕیفراندۆمە ،  

بەھۆی ڕیفراندۆم ھێرش کرایە سەر کوردستان ؟ 

کاتێک صدام حسێن 8 هەزار بارزانی زیندە بەچاڵکرد خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو ، کاتێک علی حسن مجید ھەڵەبجەی کیمیا باران کرد خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو ، 
کاتێک صدام حسێن کوردی برسی کرد ھیچ شتێکی بۆ کورد نەنارد خۆراکی لەکورد قەدەغەکرد بوو بوە ھۆی ئەوەی خەڵک برسی بێت خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو،

کاتێک ڕژێمە یەک لەدوای یەکەکانی عێراق خوێنی کوردەکانیان حەڵال دەکرد ھیچ نەما بەسەر کوردی نەھێنن ( لە سێدارەدران ، زیندە بەچاڵ کران ، ئەنفال کران ) خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو 
کاتێک مالکی ویستی ھێز بەکاربھێنێت دژی کورد 
و بودجەی کوردستانی بڕی بەبڕیارێکی شەخسی خۆی و 
دوو فرقەی عەسکەری بۆ داعش بەجێھشت بۆ لێدان لەکورد خۆ ئەوکاتیش ڕیفراندۆم نەکرابوو ، 

بارزانی بۆ دەست بەردار نەبون لە سەرۆکایەتی ڕیفراندۆمی ئەنجامدا ؟ 

ئەمریکا و چوار دەورمان پێش ڕیفراندۆم بە سەرۆک بارزانیان ووت تەنھا ڕیفراندۆم مەکە بۆ چوار ساڵی داھاتووش سەرۆکی ھەرێم دەبی ھەموو حیزبە کوردیەکانیش ڕازی دەکەین بەمانەوەی تۆ
بەڵام"سەرۆک بارزانی"فەرمووی (خۆم شەرمەزاری میلەتەکەم ناکەم). 
 
فەرمووی ئەوە سەد ساڵە لە ژێر دەستین سەد ساڵە قوربانی دەدەین ھێشتا تێرنەبوون لە خوێنی کورد و پلە وپۆست لای من گرنگ نین تەنھا دەمەوێت میلەتەکەم بە ئازادی و سەربەرزی بژیت چیتر ژێر دەستە نەبێت و ئەگەر دەگەڕێنەوە بۆ سزادان واز لە خەڵکی کوردستان بھێنن وەرن من سزابدەن ،

لە ڕاستی دا ئەوتۆمەتانە ھەمویان دووربون لە ڕاستی بەڵکو تەنھا بۆ شاردنەوەی عەیبەکانی خۆیان و دژایەتی کردنی پارتی بوو و دان پێ نەدان بەگەورەترین دەستکەوتی مێژووی بۆ کورد کە بارزانی سەرکردایەتی کرد ئەگەر عێراق و وڵاتە داگیرکەرەکانی خاکی کوردستان ھەر ھەلێکیان بۆ بڕەخسێت لەدەستی نادەن جارێکی تر بڕیاری لەناوبردنی کورد دەدەن ڕقی دونیایان بەرامبەر تاکی کوردە ئەگەر بەدەستی ئەوان بێت 
ڕێگا نادەن پشیلەی کوردیش بە ئازادی بژیت دەیانەوێت ھەمیشە کورد وەک پەرژینێک بۆخۆیان بەکاربێنن بۆ پاراستنی بەرژەوەندیەکانی خۆیان .

لە ڕیفراندۆم بەھەموو جیھانمان ووت زمانی ھەڕەشە لەکەس قبوڵ ناکەین لە شۆرشی ئەیلول و گولان و داستانی خواکورک ئەوەمان سەلماندووە کە ژێر دەستی قبوڵ ناکەین چۆکیش بۆ کەس دانادەین ، بۆ کۆتا جار لە داستانی پردێ و سحێلا ئەوەمان سەلماند ھێزەکە ھەرچەند گەورەبێت ناتوانێت ئیرادەی کورد بشکێنێت و لەناوی بەرێت. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه