Kurdistan Press - تاخمی 16 ئۆکتۆبەر ھەموو کەتن و عەیبەکانی خۆیان دەخەنە پاڵ ڕیفڕاندۆم بەکورتی دەیانەوێت بڵێن ئەگەر پارتی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام نەدابوایە ئێمەش ھەرگیز 16ی ئۆکتۆبەرمان ئەنجام نەدەدا ڕێک نەدەکەوتین لەگەڵ نەیارەکانی کوردستان . تاخمی 16 ئۆکتۆبەر ھەموو کەتن و عەیبەکانی خۆیان دەخەنە پاڵ ڕیفڕاندۆم بەکورتی دەیانەوێت بڵێن ئەگەر پارتی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام نەدابوایە ئێمەش ھەرگیز 16ی ئۆکتۆبەرمان ئەنجام نەدەدا ڕێک نەدەکەوتین لەگەڵ نەیارەکانی کوردستان . | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

تاخمی 16 ئۆکتۆبەر ھەموو کەتن و عەیبەکانی خۆیان دەخەنە پاڵ ڕیفڕاندۆم بەکورتی دەیانەوێت بڵێن ئەگەر پارتی پرۆسەی ڕیفراندۆمی ئەنجام نەدابوایە ئێمەش ھەرگیز 16ی ئۆکتۆبەرمان ئەنجام نەدەدا ڕێک نەدەکەوتین لەگەڵ نەیارەکانی کوردستان .

و زۆربەی سەرکردەکانی یەکێتی بەئاشکرا دەڵێن ڕیفراندۆم ھۆکاری ئەوەبوو ئێمە 16ی ئۆکتۆبەر ئەنجام بدەین ئەوان لەجیاتی ئەوەی بڵێن خیانەتمان کرد بەزمانی سیاسی بەئەتەکێتەوە دەڵێن ڕێکەوتین، ئەوان پەیامێکی ڕوونیان ھەیە کە ئێمە بڕیاردەر نین بەڵکو جێبەجێکاری بڕیارەکانین ھەر ھەنگاوێکتان ھاوێشت بۆ پێشەوە لەو بابەتانەی کە پەیوەندی بە پرسی کوردایەوە ھەبێت ئێمە دوو ھەنگاو دەتانگرێنینەوە بۆ پاشەوە.

 وڵاتە داگیرکارەکانی خاکی کوردستان ھەموو ھەوڵێکی ئەوان ئەوەبوو کە کورد نەبێتە خاوەن قەزیە ھەمیشە وەکو نەتەوەیەکی مردوو بمێنێتەوە وەکو پەرژینێک بۆ بەرژەوەندیەکانی خۆیان بەکاری بھێنن کە بینیان کوردستان لە دوای ڕوخانی ڕژێمی بەعس لەماوەیەکی کەمدا گەشەسەندنێکی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە ھەولێر بووە بە پایتەختی دیبلۆماسیەت کورد دەبێتە ژمارە لەناوچەکە ویستیان ڕێگری لەو گەشەسەندنە بکەن. 

 لەساڵی 2014 بودجەی کوردستانیان بڕی بە پێشنیاری کارەکتەرە ناوخۆیە ھەرێمی کوردستان کە یەکێتی بوون لەگەڵ ئەوەش ئاراستەی شەڕی داعشی گۆڕی بۆ ھەرێمی کوردستان بە جێ هێشتنی چەکی دوو فرقەی عەسکەری بۆیان بۆ ئەوەی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن و لەناوی بەرن بەڵام ئەم پیلانەیان سەری نەگرت ھەرێمی کوردستان بەھێزتر بۆیەوە دوای سێ ساڵ و ھەموو خاکی کوردستان بە ناوچە دابڕێنراوەکانەوە کەوتە دەست پێشمەرگە قارەمانەکان. 

 بارزانی ئامانجی ئەوەبوو چیتر کورد ژێر دەستی ھیچ وڵاتێک نەبێت خۆیان بڕیار لەسەر مافی چارەنوسی خۆیان بدەن کەبەدرێژایی مێژوو ھەرجارەو بێگانەیەک بڕیاری لەسەر مافی چارەنۆسی گەلی کوردستان داوە ڕیفراندۆمی ئەنجامدا کوردی کرد بە نەتەوەیەکی زیندوو و خاوەن قەزیە، ئەمجارە نەیارەکانی کوردستان لەگەڵ تاخمی 16 ئۆکتۆبەر ڕێکەوتن بۆ شکست پێھێنان بە ڕیفراندۆم و سڕینەوەی ھەرێمی کوردستان لەسەر نەخشەی جیھان پێش ئەوەی سەربەخۆ بێت، دڵی کوردستان لەسەر کێکێک پێشکەشی نەیارەکانی سەربەخۆیی کوردستان کرد. 

گەر داستانی پردێ و سحێلا و محمودیە نەبوایە ئێستا شتێک نەمابوو بەناوی ھەرێم کوردستان، گەر «بارزانی» ڕیفراندۆمی ئەنجام نەدابوایە ئێستا کورد ھیچی بەدەست نەدەبوو ئەو شەڕەی لەگەڵ داعش کردی بە قارەمانێتی پێشمەرگە بۆ کوردستان دەبوو بە شەڕی وەکالەت بۆ وڵاتەکانی تری داگیرکار بۆ ھەتا ھەتایە کورد وەکو نەتەوەیەکی مردوو دەمایەوە زیندو نەدەبوویەوە تەنھا وەکو مرۆڤی کەم ئەندام دەبون بەبێ نەتەوە و ناسنامە و خاک. 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه