Kurdistan Press - دکتۆرە ڤیان سەبری : سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا سەرکەوتوو بوو دکتۆرە ڤیان سەبری : سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا سەرکەوتوو بوو | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دکتۆرە ڤیان سەبری : سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا سەرکەوتوو بوو

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق گوتی، سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا سەرکەوتوو بوو، ھەروەھا بەڕاشکاوانە لەبارەی ھەموو مافە دەستووریەکانی ھەرێم لەگەڵ سەرۆکاتیەکانی عێراق  گفتووگۆی لەبارەوە کرا.

دکتۆرە ڤیان سەبری، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا زۆر گرنگ و سەرکەوتوو بوو، لەبەر ئەوەی لەگەڵ سەرۆکایەتیەکانی عێراق کۆبوونەوە ئەنجامدراوە و تێیدا بەشێوەیەکی ڕاشکاوانە گفتووگۆ لەبارەی ھەموو مافە دەستووریەکانی ھەرێمی کوردستان کرا، کە لەدەستووری عێراق ئاماژەی پێکراوە".

سەبری باسی لەوەشکرد: "لە سەردانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ بەغدا ھەموو پرسەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و بەغدا لەگەڵ سەرۆکایەتیەکانی عێراق باسکراون، بۆیە سەردانەکە زۆر باش و ئیجابی بوو".

 

سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لەپەرلەمانی عێراق گوتیشی: "لەبارەی پشکی ھەرێمی کوردستان لەپڕۆژە یاسای بوودجەی گشتی عێراق لەگفتووگۆ دان بۆ ئەوەی بەپێی دەستوور و لەسەر بنەمایەکی دادپەروەرانە یەکلایی بکرێتەوە، بۆیە گرنگە کە فراکسیۆنە کوردیەکانیش لەسەر پرسەکانی پەیوەست بە ھەرێمی کوردستان یەک دەنگبن

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه