Kurdistan Press - وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان روونکردنەوە لەبارەی هاتنی نەوتەکەی بەغدا دەدات وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان روونکردنەوە لەبارەی هاتنی نەوتەکەی بەغدا دەدات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان روونکردنەوە لەبارەی هاتنی نەوتەکەی بەغدا دەدات

روونکردنەوەیەک لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکانەوە 

 

پاش سەردانەکەی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ بەغدا، حکومەتی فیدراڵی عێراق ئەمڕۆ 28 ی کانوونی دووەم، (60) تەنکەر نەوتی سپی بۆ هەرێمی کوردستان نارد. ناردنی ئەم 2 ملیۆن لیترەی نەوتی سپی لەسەر داوای هیچ لایەنێکی سیاسی نەبووە و، بە بەراورد لەگەڵ زیاتر لە 254 ملیۆن  لیتر پێداویستیی ناوخۆیی هەرێم بڕێکی زۆر کەمە، کە بۆ دابینکردنی بەرمیلێکی نەوت بۆ هەر ماڵێک  ( 1ملیۆن و 274 هەزار خێزان) پێویستمانە . 

وەزارەتی سامانە سرووشتییەکان تا ئێستا زیاتر لە (64) ملیۆن لیتر نەوتی سپی بە نرخی پاڵپشتیکراو لە ناوچە شاخاوییەکان دابەش کردووەو ئەم (2) ملیۆن لیترەش بە هەماهەنگی لەگەڵ پارێزگاکان و ئیدارە سەربەخۆکان بێ بەرامبەر بەسەر خەڵکی هەژار و کەمدەرامەت دابەش دەکات، کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی  پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە ناوچە شاخاوییەکان و دەستپێکردنی لە ناوچەکانی دەوروبەر.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه