Kurdistan Press - حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج کرد، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج کرد، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

حکوومەتی ھەرێمی کوردستان گوژمەیەکی دیکەی پارەی بۆ ئیدارەی سەربەخۆی سۆران خەرج کرد، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژە

ھەڵگورد نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی به‌  ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگه‌یاند: حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەردەوام پارە بۆ پڕۆژەکان خەرج دەکات و بەشێکی پڕۆژەکانی ئێمە ھی ساڵی 2014ن و تەواو نەکراون و لە ھەموو بوارەکاندان، وەکوو ڕێگاوبان و شارەوانی و کارەبا و ئاو و سێکتەرەکانی دیکە و ئێمە بەردەوام داواکاریی پڕۆژە پێشکەش دەکەین و حکوومەتیش وەڵاممان دەداتەوە و پارەمان بۆ تەرخان دەکات و دەست بە جێبەجێکردنیان دەکەین.
سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران ڕوونیشی کردەوە: ئەمساڵ ژمارەیەکی زۆر پڕۆژەمان جێبەجێ کردووە کە بەشێکیان تەواو بوون و بەشێکیشیان کاریان تێدا دەکرێت تا تەواو بکرێن.
وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزاری حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە چوار فەرمانی جیاوازدا لەسەر ڕێژەی 15%ی شارەوانی و ڕێژەی 17%ی وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار بڕیاری خەرجکردنی 101 ملیۆن دیناری دا، بۆ تەواوکردنی کۆمەڵێک پڕۆژەی خزمەتگوزاری بۆ ھەردوو سێکتەری شارەوانی و ئاو.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه