Kurdistan Press - سەرۆکی حکوومەت، هەرچى پێویست بێت دەکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدان لەپێناو دۆزینەوەى منداڵەكه‌. سەرۆکی حکوومەت، هەرچى پێویست بێت دەکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدان لەپێناو دۆزینەوەى منداڵەكه‌. | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکوومەت، هەرچى پێویست بێت دەکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدان لەپێناو دۆزینەوەى منداڵەكه‌.

لەپێناو بە دواداچوونى زیاتر و چڕکردنەوەى هەوڵەکانى گەڕان بەدواى دۆزینەوەى منداڵە ونبووەكەی گەڕەكی قەرەبووی شاره‌دێی كەسنەزان، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندیی بە پاڕیزگاری هەولێره‌وه‌ کرد و ڕایسپارد هەرچى پێویست بێت بۆ دۆزینەوەى ئەنجامی بدەن.

ئومێد خۆشناو پارێزگارى هەولێر له‌ په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا پوختەیەکى لەبارەى هەوڵەکانى گەڕان و بەدواداچوونەکان بۆ دۆزینەوەى ئەو منداڵە پێشکەش بە مەسرور بارزانی سەرۆکى حکوومەت کرد و دڵنیایی کردەوە کە هەموو هەوڵێک خراوەتەگەڕ بۆ دۆزینەوەى و هەڵمەتى گەڕانى تیمەکانى (بەرگرى شارستانى، ئاسایش، یەکەى K9ى وەزارەتى پێشمەرگە، تیمەکانى فڕۆکەوانى، پۆلیسى ناوچەکە) بەدوایدا بەردەوامە.

هەر ئەمڕۆش پارێزگار پێشوازی لە خانەوادەى منداڵەکە کرد و نووسینگەى سەرۆکى حکوومەتى هەرێمى کوردستانیش پەیوەندییان بە بنەماڵەى منداڵەکە کرد، پشتیوانى مه‌سرور بارزانییان پێ ڕاگەیاند و جەختیان لەوە کردەوە کە هەرچى پێویست بێت دەکرێت بۆ هاریکاری و یارمەتیدانیان لەپێناو دۆزینەوەى منداڵەكه‌.

منداڵه‌كه‌ ناوی (ئەیووب ئەحمەد سەعدوڵا)یه‌ و تەمەنی 13 ساڵە، ماوەى (7) ڕۆژە لە ماڵ چۆتە دەر و تاکو ئێستا شوێن بزر و بێ سەروشوێنە.

هەر لە یەکەم ڕۆژى ونبوونەکەی، پارێزگارى هەولێر لەگەڵ کەسوکار و بنەمالەکەی لەسەر هێل بووە و تەواوى تیمەکانى ڕاسپاردووە بە شەو و ڕۆژ هەڵمەتێکى فراوانى گەڕان بۆ دۆزینەوەى ئەنجام بدن.

پێرێ شەمووش پارێزگار خۆی سەردانى بنەماڵەکەى کرد و چووه‌ ئه‌و شوێنه‌ی کە دواجار منداڵەكه‌ى لێ بینراوە، لە ئێستاشدا لە نزیکەوە بەدواداچوون و چاودێرى وردى پڕۆسەى گەڕان بەدواى دۆزینەوەى ئەو منداڵە دەکات.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا