ئەمشەو چوارشەممە 31/1/2023، سیروان ساڵح، شارەزای بواری کەشناسی بڵاویکردووەتەوە:
لە تەواوی گوندە سنورییەکانی قۆرەتوو لافاوی بەهێز دروست بووە (سەرقزڵ ، چوارکڵاو ، مەرکەز ، حەوش کوڕی ، کانی شیرینە، ڕەزوار ، تەنورە و هەموو گوندەکانی تر) جگە لەوەش تەرزەی زۆر باریوە، بەوتەی خەڵکی ناوچەکە باران و تەرزەی لەم شێوەیەی ئەمشەو وێنەی نەبووە و بڕێکی ئێجگار زۆر باران و تەرزە باریوە.
دەشڵێت: ئەوەی ئەمڕۆ پێشبینیمان کرد لە ناوچەکانی خۆرهەڵاتی گەرمیان بەدی هات و لەم ناوچانە تەنها ئەمشەو زیاتر لە 50 ملم باران باریوه.
وەڵام بدەوه