ئاراس جەبار، شارەزای بواری کەشناسی نوێترین پێشهاتەکانی کەش و هەوای بڵاوکردەوە:
زیادبوونی خێرای با و بەردەوامی باران و بەفر
لەئەنجامی بەردەوامی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەراست سبەی یەکشەمە ٥-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری ھەوری تەواو ئەبێت لەگەڵ بەردەوامی بەفر و بارانبارینی پچر پچر تا کاتەکانی نیوەرۆ کە رێژەکەی لەناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر و ئیدارەی راپەرین زیاتر ئەبێت و لەناوچەکانی پارێزگای سلێمانی و ھەڵەبجە بارانێکی رێژە مامناوەند و پچر پچر و لەناوچەکانی پارێزگای کەرکوک و گەرمیان نمە باران ئەبێت ، خێرای با زۆربەی کاتەکان چالاک ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای ١٥ تا ٣٥کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا ، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی رۆژدا بەجێگیری ئەمێنێتەوە .
🌧️ بۆ سبەی شەویش قۆناغی دووھەمی ئەم شەپۆلە بارانبارینە لەسەر ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دھۆک و ھەولێر بەچڕی دەستپێدەکاتەوە و پلەکانی گەرما بەرزبوونەوە بەخۆیەوە ئەبینێتەوە بۆیە لەو ناوچانەی کە کاتەکانی ئەمشەو و سبەی بەفر ئەبێت لە بەرزایەکانی ٨٠٠ تا ١٠٠٠ مەتر لە ئاستی رووی دەریا سبەی شەو دەگۆرێتەوە بۆ بارانبارین و رۆژی دووشەمەش ٦-٢-٢٠٢٣ خێرای با چالاکتر ئەبێت لەزۆربەی ناوچەکان لەنێوان ٢٠ تا ٤٥ کم زیاتر لە کاتژمێرێکدا و پلەکانی گەرما ٢ تا ٣ پلە بەرزتر ئەبێتەوە .. والله اعلم ..
وەڵام بدەوه