کەمپینی هەولێر بۆ هاوکاری زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی تورکیا و سوریا ڕاگەیەنرا
ئومێد خۆشناو پارێزگاری هەولێر لە میانەی ئەنجامدانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانی ئەمڕۆ چوارشەممە 8/2/2023 ڕایگەیاند لە کۆبونەوەی ئەمڕۆی ئەنجومەنی وەزیران بڕیار درا دەسەڵات بە پارێزگار و سەرپەرشتیارانی ئیدارە سەربەخۆکان درا بۆ ڕاگەیاندنی کەمپینی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی تورکیا (باکوری کوردستان) و سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)
هەروەها ئومێد خۆشناو ڕایگەیاند کە ئێوارەی ئەمڕۆ لە دیوانی پارێزگا لەگەڵ جێگری پارێزگار و قایمقامی قەزای ناوەند و ناوەندی قەیرانەکان گفتوگۆمان ئەنجام دا و لە ژێر فەرمانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کەمپینی هەولێر بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری بۆ زیانلێکەوتوانی بومەلەرزەکەی تورکیا (باکوری کوردستان) و سوریا (ڕۆژئاوای کوردستان)
پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند لە بەیانیەوە لەبەردەم پاڕکی شانەدەر خەیوەت هەڵدەدرێت بۆ وەرگرتنی هاوکاریەکانی خەڵک وە خەڵک دەتوانن لەڕێگای ژمارەی بانکی 508 بانکی منارە هاوکاری زیانلێکەوتوان بکەن
وەڵام بدەوه