Kurdistan Press - کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوو چۆن دەبێت؟ کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوو چۆن دەبێت؟ | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەش و هەوا لە ڕۆژانی داهاتوو چۆن دەبێت؟

زانیاری گرنگ لەسەر رەوشی کەشوھەوای رۆژانی داھاتوو 

 

   سەرەتا سبەی ھەینی ١٠-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بە زۆری دەگۆرێت بۆ ساماڵ و پەڵە ھەور ، پلەکانی گەرما لەکاتەکانی رۆژدا بەرێژەی ٢ تا ٣ پلە بەڕاورد بەئەمڕۆ بەرزدەبێتەوە و لەکاتەکانی بەرەبەیان و شەودا لە زۆربەی ناوچەکاندا بۆ سفر و ژێر سفری سەدی نزمدەبێتەوە کە لەناوچە شاخاویەکاندا ٨ تا ١٣ پلە لەژێر سفرەوە ئەبێت ، ھەر لەکاتەکانی سبەی ئێوارەوە بایەکی وشک و سارد لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و ئیدارەی راپەرین و ناوچە شاخاویەکانی رۆژھەڵاتی پارێزگای ھەولێر چالاک ئەبێت بەخێرای ١٥ تا ٣٥ کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا لە ئاراستەی باکوری رۆژھەڵاتەوە و تا بەرەبەیانی رۆژی یەکشەمە ١٢-٢-٢٠٢٣ بەردەوامی ئەبێت کە لەرۆژی یەکشەمەدا ئەگەر ھەیە شەپۆلێکی کورت خایانی بەفر و باران بەشێکی ناوچەکانمان بگرێتەوە .

 

سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی شەپۆلەکانی باران و بەفربارین لەکۆتای ھەفتەی ئایندە لە ١٦ی ئەم مانگەوە ان شاء الله ئەگەر جێگیر ببێت جارێکی دیکە کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆ جەمسەریەکان بەسەر دەریای ناوەراستەوە بۆ سەر ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە چالاک ئەبێتەوە کە بارستە ھەوای سارد و بۆ ماوەیەک بەفر و بارانێکی باشی لەگەڵدا ئەبێت ... والله اعلم..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا