Kurdistan Press - کەمپەینی حکومەتی هەرێم بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی کوردستانی باکوور و ڕۆژئاوا بەردەوامە کەمپەینی حکومەتی هەرێم بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی کوردستانی باکوور و ڕۆژئاوا بەردەوامە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

کەمپەینی حکومەتی هەرێم بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک بۆ زیانلێکەوتوانی بوومەلەرزەکەی کوردستانی باکوور و ڕۆژئاوا بەردەوامە

لەچوارچێوەی کارەکانی حکومەتی هەرێمی كوردستان بۆ کۆکردنەوە و گەیاندنی هاوکاری و کۆمەک بۆ زیانلێكەوتوانی بومەلەرزەكەی وڵاتانی توركیا و سوریا، حكومەتی هەرێمی كوردستان كەمپەینێك بۆ كۆكردنەوەی كۆمەک و هاوکاری، بۆ زیانلێكەوتوانی ئەو رووداوە رادەگەیێنێت و کەمپەینەکەش لەلایەن پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانەوە سەرپەرشتیی دەكرێت.

لە ئێستادا شوێن و هەژماری بانكیی كۆمەكییەكان لە تەواوی پارێزگا و ئیدارەسەربەخۆكانی هەرێمی كوردستان را گەیەندراوە و هەر کەس و لایەنێک بتوانێت هاوکاری پێشکەش بکات دەتوانێت لە رێگەی ئەو کەمپەینەوە کە شوێنەکانیان لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان دیاری کراون پێشکەش بکات.

 

پارێزگای هەولێر

لە پارێزگای هەولێر شوێن و هەژماری بانکی تایبەت بەو بابەتە دیاری کراوە، کە هەژمارە بانکییەکە بریتییە لە (508) لە بانکی منارە و شوێنی تایبەتیش بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری لە بەردەم پارکی شانەدەر دیاری کراوە.

 

پارێزگای سلێمانی

لە پارێزگای سلێمانیش شوێن و هەژماری بانکی تایبەت دیاری کراوە، کە هەژماری بانکییەکە بریتییە لە (8095) بە دینار و (1886) بە دۆلار. هەروەها لە مۆزەخانەی نیشتمانیی ئەمنەسوورەکەش شوێنی تایبەتیش بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاری دیاری کراوە.

 

پارێزگای دهۆک

لە پارێزگای دهۆکیش مزگەوتی (جودی، قازی محەممەد، حاجی ئیبراهیم ماسیکی، شەهید مەلا ئەمین) و باڵەخانەی (قوتابخانەی چرا) بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دیاری کراون.

 

پارێزگای هەڵەبجە

لە پارێزگای هەڵەبجەش شوێنی کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دەکەوێتە بەرامبەر شارەوانیی هەڵەبجە و لە ناحیەی خوڕماڵیش، باڵەخانەی کتێبخانەی گشتی خورماڵ بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دیاری کراوە.

 

ئیدارەی زاخۆ

لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بەڕێوەبەرایەتیی لاوان و لە قەزای باتیفا، بەڕێوەبەرایەتیی کشتوکاڵ، بۆ کۆکردنەوەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانە دیاری کراون. هەروەها ژمارە تەلەفۆنەکانی( 07504226850 - 07505303133 – 07504590885)، بۆ کۆکردنەوەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانە دیاری کراون.

 

ئیدارەی ڕاپەڕین

لە ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕینیش سەرۆکایەتیی زانکۆی راپەرین لە شاری رانیە و ناوەراستی شار لە فلکەی هاتووچۆ لە شاری قەڵادزێ بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دیاری کراون.

 

ئیدارەی گەرمیان

لە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیانیش ماڵی حاجی ئاهوی خێرخوازی لە کەلار و جووتسایدی ماڵی گەنجان لە ناحیەی ڕزگاری و بەڕێوەبەرایەتیی چاودێری کۆمەڵایەتی لە ناحیەی کفری بۆ کۆکردنەوەی ئەو کۆمەک و هاوکارییانە دیاری کراون.

 

ئیدارەی سۆران

لە ئیدارەی سەربەخۆی سۆرانیش هەژماری بانکی(4677) لە بانکی دیلمان و مزگەوتی سەروەران و فلكەی ناوبازاڕ بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکارییەکان دیاری کراون. لە هەمان کاتدا چەند ژمارە تەلەفۆنێک دیاری کراون کە هەر یەکەیان لە ناوچەیەکە، لەوانەش (07509165636 ) لە سۆران، (07507579565) لە رەواندز ، (07502464245) لە چۆمان، و (07504565592) لە سیدەکان.

كەمپینی کۆکردنەوەی كۆمەك و هاوکاری بۆ زیانلێكەوتوانی بوومەلەرزەكەی وڵاتانی توركیا و سوریا، درێژكراوەی دەستی هاوكاری هەرێمی كوردستانە، كە دوای رووداوەكە و لەسەر راسپاردەی مەسرور بارزانی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی کوردستان، سێ تیمی لە هەرێمی كوردستانەوە راسپێردران بۆ هاوکاری کردن و رەوانەی تورکیا کران.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا