Kurdistan Press - قۆناغی بێلایەن یان نۆرماڵی سوری ئنیسۆ دەستپێدەکات قۆناغی بێلایەن یان نۆرماڵی سوری ئنیسۆ دەستپێدەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

قۆناغی بێلایەن یان نۆرماڵی سوری ئنیسۆ دەستپێدەکات

ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ڕاپۆرتێکی لەسەر پێشهاتە نوێیەکان بڵاوکردەوە و نوسیویەتی:

سەرەتا سوپاس بۆ خودای گەورە لە ماوەی ١٠ رۆژی ڕابردوو ھەرێمی کوردستان و ناوچەکە کەوتە ژێر کاریگەری شەپۆلێکی دڵخۆشکەری بارانبارینەوە کە لە زۆربەی ناوچەکاندا بڕی دابارینی باران بەڕاورد بە ساڵی ڕابردوو ئەم کاتە زیاترە وە بارینی رێژەیەکی باشی بەفر بارین لەناوچە شاخاویەکانیشدا ، بەگوێرەی چاودێری و پێشبینیەکان دیاردەی لانینا لەم مانگەدا لە قۆناغەکانی کۆتایدایە لە مانگی ئازاری داھاتوودا کۆتای پێدێت و قۆناغی بێلایەن یان نۆرماڵی سوری ئنیسۆ دەستپێدەکات کە تا کۆتا مانگی وەرزی بەھارمان لەم قۆناغەدا ئەمێنێتەوە ،وە بە تێکرای پێشبینی زۆربەی مۆدێل و چاودێریەکانی رەوشی پلەی گەرمی ڕووی دەریا و زەریاکان لە وەرزی ھاوینی ئەمساڵدا دیاردەی ئێل نینیۆ دەستپێدەکات کە قۆناغی گەرمبوونەوەی ئاوەکانی ناوچەی رۆژئاوا و ناوەراستی زەریای ھێمنە کە لەماوەی ١٣ ساڵی ڕابردوودا بۆ دوو وەرزی بارانبارین ٢٠١٥-٢٠١٦ و ٢٠١٨-٢٠١٩ دیاردەی ئێل نینیۆمان ھەبوو کە ئاستی بارانبارین لەسەرتاسەری ناوچەکانی ھەرێمدا لەماوەی ئەم دوو وەرزە بۆ سەروو تێکرایەکانی بەرزبوونەوەو ساڵێکی تەروو پر بارانمان ھەبوو ، دیارە کۆمەڵێک ھۆکار و دیاردەی دیکەش ھەن کە کاریگەریان لەسەر گۆڕانی کەشوھەوای جیھان ھەیە کە زەریای ھێمن وەک گەورەترین زەریای ھەسارەکەمان رۆڵێکی بەرچاوی ھەیە لەم گۆڕانکاریانەدا و زیاتر گرنگی پێئەدرێت کە بۆ ھاوینی ئەمساڵ گەرانەوەی دیاردەی ئێل نینیۆ ھۆکارێکی گرنگ ئەبێت بۆ زوو دەستپێکردنی وەرزی باران و بەرزبوونەوەی ئاستی دابارین لە وەرزی پایزی ٢٠٢٣ دا .

 سەبارەت بە مانگی ئازاری داھاتوو پێشبینی دەکرێت ئاستی دابارینی باران لەناوچەکانی ھەرێمی کوردستان و رۆژھەڵاتی کوردستان و سوریا زیاتر ببێت و لە ئاستی نۆرماڵ کەمێک بەرزتر بێت ، تێکرای پلەکانی گەرما لە ھەرێمی کوردستان لە ئاستێکی ئاسایدا چاوەروان دەکرێت ، بۆ مانگی ٤ (نیسان) پێشبینی زیاتر بەرزبوونەوەی رێژەی بارانبارین دەکرێت کە ئەمەش دڵخۆشکەرە و ئەگەر ھەیە لەماوەی تەنھا دوو مانگی ئازار و نیساندا لە زۆربەی ناوچەکەدا بڕی بارانی ئەمساڵ بگاتە رێژەی پێویست و ستاندارد کە بریتیە لە تێپەراندنی وشکە ساڵی کەشناسی ... والله اعلم..

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا