Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کۆمپانیا و هێڵەکانى ئاسمانى ڕووبەڕووى یاسا دەکاتەوە کە بونتە هۆکارێک هاوڵاتیان گەشتى نا تەندروستیان کردووە توشى ئازارو مەینەتى بوون و فێڵیان لێکراوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کۆمپانیا و هێڵەکانى ئاسمانى ڕووبەڕووى یاسا دەکاتەوە کە بونتە هۆکارێک هاوڵاتیان گەشتى نا تەندروستیان کردووە توشى ئازارو مەینەتى بوون و فێڵیان لێکراوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کۆمپانیا و هێڵەکانى ئاسمانى ڕووبەڕووى یاسا دەکاتەوە کە بونتە هۆکارێک هاوڵاتیان گەشتى نا تەندروستیان کردووە توشى ئازارو مەینەتى بوون و فێڵیان لێکراوە


‎مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی  هەرێمی كوردستان، لە وتارێكیدا كە لە ماڵپەڕی (لۆمۆند) بە زمانی فەڕەنسی رۆژی دووشەممە ٦ی ١٢ی ٢٠٢١ بڵاوكراوەتەوە، ئاماژەی بەوە داوە، بە درێژایی مێژوو، کوردەکان بەردەوام لە کۆچکردندا بوون. لە هەموو پارچەکانی نیشتیمانەکەمان، کچان و کوڕانی ئێمە بەردەوا لە جەنگ و زوڵم و  تاعون و جینۆساید ڕایانکردووە. کوردەکان هەرگیز لە بەرامبەر سەختییەکاندا چاوپۆشیان نەکردووە.

‎روونیشی كردۆتەوە، لە چەند مانگی ڕابردوودا، کۆچی کوردەکان بەرەو ئەورووپا و بارودۆخی سەخت و ناهەمواریان لە جەنگەڵە سەهۆڵبەندانەکانی بێلاڕووس و کەنارئاوەکانی کەناڵی بەریتانی زۆر سەخت بووە. جگە لەوەی لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا، تراژیدیاکەی رووداوی ژێرئاوكەوتنی بەلەمەكەی ئاوەكانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ”هەموومانی شۆک کرد. گیانلەدەستدانی ٢٧ کەس، کە زۆرینەیان خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون، هەرگیز نەدەبوایە ڕووی بدابا

‎مەسرور بارزانی ئاشكرای كردووە كە ”زانیارییەکی زۆرمان لەسەر گەشتی ئەم قوربانییانە هەیە و خەریکە زیاتریشمان دەست دەکەوێت. بەڵام ئێستا ئەوەی دەتوانم بیڵێم ئەوەیە کە ئەم قوربانییانە فریودراون و خیانەتیان لێ کراوە. لە گەمەیەکی سیاسیدا وەک داش \بەردی یاری شەترەنج\ بەکار هێندراون و ئەوانەی بەکاریان هێناون، هیچ گرنگی بە ئێش و ئازاری قوربانییەکان نادەن و بەها بۆ ژیانیان دانانێن“.
‎هاوكات باسیشی لەوە كردووە كە ئەوان ئێستا ”چاوەڕێی وەڵامێکین لە دۆستە بەریتانییەکانمان بۆ ئەوەی بزانین کاتێک پەیوەندی بە بەریتانییەکانەوە کراوە بۆ بەهاناوەچوونیان و دواتر نقومبوونی بەلەمەکە، لە سنووری ئاوی بەریتانیا ڕووی داوە یاخود نا؟ هەروەها چاوەڕێی هاوکاریی لایەنە هاوبەشەکانمان لە فەرەنساش دەکەین. ئەم جۆرە ڕووداوە نابێ دووبارە ببێتەوە“.

‎سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان نەیشاردۆتەوە كە ”تۆڕەکانی قاچاخچییەتیی پشت ئەم تاوانە، بە نیازن لێشاوێک لە کۆچبەران بخەنە ناو یەکێتیی ئەورووپا بۆ ئەوەی فشارێکی سیاسی لە چوارچێوەی کێشمەکێشی نێوان بێلاڕووس و برۆکسڵ درووست بکەن. ئەم تۆڕانە هەلەکەیان قۆستەوە بۆ ئەوەی خەڵکی ئێمە بەکار بهێنن و هێندێکیشیان بە بارمتە بگرن. ئەوان لایەنی مرۆیی ئەو خەڵکانەی بەلاڕێیاندا بردوون، هیچ بەلاوە گرنگ نییە“.

‎جەختی لەوەش كردۆتەوە كە هەرێمی كوردستان ڕێوشوێنی جددی گرتووەتە بەر بۆ ئەوە ڕێگە نەدات خەڵکەكەی بۆ گەشتێک بچێت کە لە لایەن سەرکردە سیاسییەکان و بە هاوکاری و هەماهەنگی لەگەڵ قاچاخچییەکانی مرۆڤ و گرووپە تاوانکارەکان بەڕێوە دەچێت. ”ئەو ئاژانسە گەشتیارییانەی ئاسانکارییان بۆ ئەم کۆچکردنە کردبوو، بەرەوڕووی یاسا دەکرێنەوە. ئەو سیستەمەی کە بە شێوەیەکی ئۆتۆماتیکی ڤیزای دەبەخشییەوە، ئێستا وەستێنراوە و ئێمەش یارمەتیی هەر کەسێک دەدەین کە خوازیار بێت بگەڕێتەوە کوردستان. تاکوو ئێستا نزیکەی دوو هەزار کەس گەڕاونەتەوە. بەشێکیان ئەو پەیامەیان پێیە کە خەونی گەیشتن بە ژیانێکی باشتریان پێ فرۆشرابوو، بەڵام لە ڕاستیدا بۆسەی مەرگ چاوەڕوانیان بووە. ئەمانە هانی خەڵکی دیکە دەدەن کە هەرگیز ئەو ڕێگەیە تاقی نەکەنەوە“.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه