Kurdistan Press - سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل میتران دەکات سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل میتران دەکات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە سەرۆکی دامەزراوەی دانیێل میتران دەکات

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی دیسەمبەری 2021 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە جیلبێرت میتران کوڕی دۆستی دێرینی گەلی کوردستان خاتوو دانیێل میتران و سەرۆکی دامەزراوەی ( دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ) کرد.
لە دیدارەکەدا کە باڵیۆزی فەرەنسا لە عێراق ئێریک شۆڤالیێ ئامادەی بوو ، سەرۆکی حکومەت، بەڕێز و پێزانینەوە، باسی لە هەڵوێستی دۆستانە و پشتیوانیی خاتوو دانیێل میتران و فرانسوا میترانی کرد کە لە ڕۆژانی سەختدا پشتیوانیان لە گەلی کوردستان کردووە، بۆیە هەمیشە، کردەوە و هەڵوێستە مێژووییەکانیان لە یادی گەلی کوردستان بە زیندوویی دەمێننەوە.   
سەرۆکی دامەزراوەی ( دانیێل میتران-فرانس لیبرتێ)، ئاماژەی بەوەدا کە پێشکەوتنی هەرێمی کوردستان و سەرکەوتنی حکومەتی هەرێم، جێی هیوا و ئومێدە و ئامادەیی خۆشی، بۆ پشتیوانکردنی هەرێمی کوردستان، لە نێوەندە دیپلوماسییەکانی جیهاندا دووپات کردەوە.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه