ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی زانیاری لەسەر ھاتنی بەفر و بارانێکی کەم لە سبەی شەودا بڵاودەکاتەوە
ئاراس جەبار شارەزای بواری کەشناسی ڕایگەیاند، سبەی چوارشەمە ١٥-٢-٢٠٢٣ ئاسمانی ھەرێم بەزۆری ساماڵ و پەڵە ھەور ئەبێت لە ئەنجامی کاریگەری بارستەھەوای ساردی باکوری ناوچەکە و ھاتنی بڕێک ھەور لە رۆژئاوای عێراقەوە لەکاتەکانی ئێوارە ئاسمانی ناوچەکە بەزۆری دەگۆرێت بۆ نیمچە ھەور و لەکاتەکانی شەودا بۆ بەرەبەیانی پێنجشەمە ١٦-٢ لەناوچەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ئیدارەی راپەرین و پارێزگای ھەڵەبجە ئەگەری نمە باران بۆ بارانێکی مامناوەند ئەبێت لەگەڵ بارینی بەفر بەرێژەی ١ تا ٣ سەنتیمەتر لەناوچە شاخاویەکاندا ، ئەگەر ھەیە لەسەنتەری شاری سلێمانیش پروشە بەفر ببارێت ، پلەکانی گەرما سبەی بەرێژەی ١ پلە نزمدەبنەوە ، خێرای با کاتەکانی نیوەرۆ بۆ ئێوارە مامناوەند چالاک ئەبێت ١٥ تا ٣٥کم/س لە ئاراستەی باشوری رۆژئاواوە .
ڕاشیگەیاند، کە کاریگەری ئەم شەپۆلە لاوازە پێش نیوەرۆی پێنجشەمە ١٦-٢-٢٠٢٣ کۆتای پێدێت ...الله اعلم..
وەڵام بدەوه