Kurdistan Press - پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری ناسراوی گەلەکەمان حەمید ئەفەندی پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری ناسراوی گەلەکەمان حەمید ئەفەندی | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری ناسراوی گەلەکەمان حەمید ئەفەندی

پەیامی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی تێكۆشەری ناسراوی گەلەکەمان حەمید ئەفەندی

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

 بەداخێكی زۆرەوە ئێوارەی ڕۆژی هەینی 17ی شوباتی 2023 پێشمەرگە و فەرماندەی ماندوونەناس و تێكۆشەر و خەباتگێڕ و نیشتیمانپەروەری گەلەكەمان حەمید ئەفەندی كۆچی دوایی كرد. 

حەمید ئەفەندی لە قۆناغە جیاجیاكانی بەرخودان و خەباتی گەلەكەمان و پارتی دیموكراتی كوردستان لە شۆڕشی ئەیلوول  و شۆڕشی گوڵان و ڕاپەڕین و هەروەها لە قۆناغی دوای ڕاپەڕین و شەڕی ڕزگارکردنی عێراق و شەڕی دژی تیرۆریستانی داعشدا پێشمەرگە و فەرماندەیەکی ئازا و بەرگریكاری سەرسەختی بەها و ئامانجەكانی گەلی كوردستان بووە. حەمید ئەفەندی تەمەنی خۆی لەپێناو دۆزی ڕەوای گەلەکەی تەرخان کرد و، پێشمەرگەیەكی وەفاداری ڕێبازی بارزانی و كوردایەتی و هەمیشە جێگەی متمانە و پشتبەستن بوو.

كۆچی دوایی حەمید ئەفەندی بۆ هەموومان کۆستێکی گەورەیە، كوردستان پێشمەرگەیەكی قارەمانی لەدەست دا و منیش برا و دۆست و هاوسەنگەر و هەڤاڵێكی خۆشەویستم لەدەست دا. سەرەخۆشی لە خۆمان و سەركردایەتیی و كادیر و ئەندام لایەنگرانی پارتی و هەڤاڵ و هاوڕێ و هاوسەنگەران و خانەوادەی بەڕێز و کەسوکاری خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی و هەموو خەڵكی كوردستان و پێشمەرگە قارەمانەکان دەكەم.

لە خودای مەزن داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو حەمید ئەفەندی بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.


انا للە و انا الیه راجعون


مسعود بارزانی

17ی شوباتی 2023

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه