وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێک بۆ خوێندکارانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا دەردەکات
وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى تایبەت بە ڕەوشى خوێندن و ماوەى مانەوەى ئەو خوێندکار و قوتابیانەى هەرێمى کوردستان کە لە وڵاتى تورکیا دەخوێنن، وەزارەتى چەند بڕیارێکى گرنگى دەرکردوە.
ئەمرۆ سێشەمە ڕێکەوتى (2023/2/21) بە نوسراوى ژمارە (3423) کە بە ئیمزاى د. ئارام محمد قادر، وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوە، سەبارەت بە ڕودانى کارەساتى سروشتى (بومەلەرزە) لە وڵاتى تورکیا، لەبەر رۆشنایى بریارى ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى ئەم وڵاتە کە بەشێک لە خوێندنى وەرزى بەهارەى بۆ ساڵى ئەکادیمى (2022-2023) کردوە بە ئۆنڵاین، وەزارەتى خوێندنى باڵا چەند بڕیارێکى دەرکرد:
١/ ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن کردوە لە زانکۆکانى وڵاتى تورکیا ماوەى خوێندنیان بە ئۆنڵاین لە نێوان ڕێکەوتى (2023/2/6) تاکو (2023/4/1) بە ماوەى مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.
٢/ ئەو بەڕێزانەى کە دەستیان بە خوێندن نەکردوە، ئەگەر لە زانکۆکەیان خوێندن بوە بە ئۆنڵاین دەبێت خوێندنەکەیان دوا بخەن بۆ سیمستەرى داهاتوو.
٣/ هەر زانکۆیەک بەدەر لەو بڕیارەى ئەنجومەنى ناوبراو هەر سیستمێکى تر (دواخستن بۆ سیمستەرى داهاتو) پیادە بکات، بەپێى ناوەرۆکى بڕیارى زانکۆکان مامەڵەى لەگەڵ دەکرێت.
٤/ بەڵام سەبارەت بە بەشە پزیشکییەکان ئەو بەشانەى کە لایەنى پراکتیکیان هەیە تاکو ئێستا ئەنجومەنى ناوبراو هیچ بڕیارێکى دەرنەکردوە، لەکاتى دەرکردنى هەر بڕیارێک وەزارەتەکەمان پەیوەست دەبێت بە لەبەر چاوگرتنى پاراستن و تەندروستى قوتابى و خوێندکارەکانى هەرێمى کوردستان لە وڵاتى تورکیا.
٥/ هەر بڕیارێک لەلایەن ئەنجومەنى خوێندنى باڵاى تورکیا (YOK) دەربچێت لە داهاتودا سەبارەت بەم بابەتە ئێمە مامەڵەى لەگەڵ دەکەین.
وەڵام بدەوه