به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم رایگه‌یاند كه ئه‌م شه‌و ئاسمانی هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور و له ناوچه شاخاویه‌كان هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له گه‌ڵ بارینی نمه باران له هه‌ندێك ناوچه‌دا.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی سه‌ر به وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه "پێشبینی ده‌كرێ ئه‌م شه‌و ئاسمانی هه‌رێم په‌ڵه‌هه‌ور بۆ نیمچه هه‌ور و له ناوچه شاخاویه‌كان هه‌وری ته‌واو بێت له گه‌ڵ بارینی نمه باران له ڕۆژهه‌ڵات و ناوچه شاخاویه‌كان ناوه‌ڕاستی هه‌رێم و هه‌ندێك ناوچه‌ی گه‌رمیان و كه‌ركوك".
كه‌شناسی هه‌رێم ده‌ڵێت: "سبه‌ی به‌یانی ڕۆژی هه‌ینی ئاسمان نیمچه هه‌ور و هه‌ندێ ناوچه هه‌وری ته‌واو ده‌بێت له‌گه‌ڵ بارینی نمه باران له ناوچه شاخاویه‌كان و هه‌ندێك ناوچه‌ی جیا جیا".
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له كاته‌كانی ئێواره‌دا باران بارین كۆتایی دێت و پله‌كانی گه‌رما 2 پله به‌رزده‌بنه‌وه".
روونیشیكرده‌وه كه "له سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر بڕێكی باش باران باریوه، به‌ڵام له وێستگه‌كه هیچ باران نه‌باریوه وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ئێستا له وه‌رزی به‌هارداین بۆیه ئه‌گه‌ری باران بارین و هه‌وره تریشقه و ته‌زره بارین ئه‌گه‌رێكی كراوه‌یه له هه‌موو ناوچه‌كان".
كه‌شناسی هه‌رێم راشیگه‌یاند كه "ئه‌مه‌ش بارانی 12 كاژمێری ڕابردوی هه‌ندێك له ناوچه‌كانی هه‌رێمه:
سلێمانی 1.9 ملم
دهۆك 15.5 ملم
زاخۆ 13.4 ملم
ئاكرێ 0.6 ملم
ئامێدی 8.4 ملم
بامه‌رنێ 14.8ملم
بارزان 18.4 ملم
بازیان 0.4 ملم
دوكان 0.2 ملم
حاجی ئۆمه‌ران 5.8 ملم
هه‌ڵشۆ 4.2 ملم
كانی ماسی 12.4 ملم
مانگیش 16.0 ملم
سۆران 4.2 ملم
وەڵام بدەوه