Kurdistan Press - لێزمە باران و بروسکەی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە لێزمە باران و بروسکەی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

لێزمە باران و بروسکەی بەهێز هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

محه‌مه‌د كه‌لاری، شاره‌زای كه‌شوهه‌وا رایگه‌یاند، "سبەی یەكشەممە 23/4/2023، بەھۆی ھاتنی بڕێك شێ و گەیشتنی نزمە پاڵەپەستۆیەك لە دەریای سوورەوە ئەگەری تاوەبارانی بەھاری ھەیە، لەگەڵ ڕوودانی ھەورەبروسكە و ھەندێك كاتیش تەرزەی لەگەڵ دەبێت."
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، سەرەتا لە ناوچەكانی سنووری پارێزگاكانی سلێمانی، كەركووك، ھەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و پاشان ناوچە شاخاوییه‌كانی باكووری پارێزگای ھەولێر و ئیدارەكانی ڕانیە و سۆران، له‌گه‌ڵ بەشێك لە ناوچە سنووریەكانی باكووری پارێزگای دھۆك دەست پێ دەكات.
ئاشكراشی كردووه‌، درەنگانی شەوی یەكشەممە، بەھۆی ھاتنی شەپۆلێك لە دەریایی ناوەڕاسته‌وه‌ بۆ ناوچەكە، ئەگەری لێزمەباران زیاتر دەبێت و سەرەتاش لە سنووری پارێزگای دھۆك و باشووری پارێزگای موسڵ و پارێزگای ھەولێرەوە بەشێوەی تاوەبارانی بەھاری لەگەڵ برووسك و ھەندێك كاتیش تەرزە دەست پێ دەكات، پاشان لە كاتەكانی نیوەڕۆی ڕۆژیی دووشەمە بەدواوە ئەگەری ھەیە ھەموو كوردستان بگرێتەوە، واتا سەرتاسەریی دەبێت. بەڵام لە ھەندێك ناوچەی باشووری پارێزگای كەركووك و ئیدارەی گەرمیان، تەنیا بارانی ئاسایی یاخود نمەباران دەبێت. ئەم بارودۆخە تا نزیكی درەنگانی شەوی دووشەممە كاریگەری دەمێنێت و پاشان كۆتایی دێت، زۆرترین بڕی بارانبارینیش له‌ نێوان 30 - 40 ملم دەبێت.
ئه‌و كه‌شناسه‌ هۆشداریش ده‌داته‌ هاووڵاتیان، كه‌ ئەگەری ھەیە ئەم شەپۆلە ھەندێك كات ببێتە ھۆی لافاوی كتوپڕ لە ناوچه‌كانی چەم و دۆڵ و نزماییەكان. هاوكات ده‌ڵێ: "ئه‌م شەپۆلە ھەندێ كات، هه‌وره‌برووسكه‌ی به‌هێزی لەگەڵ دەبێت، بۆیە وا باشترە دوور بكەونەوە لە ستوونەكانی كارەبا و شوێنەبەرزەكان و دەشتایە بەرینەكان.

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه

NEW APP AVAILABLE
ئاگادارکردنەوەکان

هەرگیز نوێکارییە گرنگەکان لەدەست مەدە

دۆخی تاریک

ئاسانە بۆ چاو، بە شەو یان ڕۆژ

KurdistanPress Mobile App
هەواڵى بەپەلە
KurdistanPress
هاوبەشی خێرا