لیژنەی لێکۆڵینەوەی نەتەوە یەکگرتووەکان ئیسرائیل تۆمەتبار دەکات بەوەی تاوانی دژی مرۆڤایەتی "وەک جینۆساید" لە غەززە ئەنجام داوە. بە گوێرەی ئەم بڕیارە ئیسرائیل بە شێوەیەکی نێودەوڵەتی وەک تۆمەتبار ڕادەگەیێنرێت.
بەگوێرەی ڕاپۆرتی لێژنەکە، "ئیسرائیل ئافرەت و منداڵ و پیاوی فەلەستینی بێتاوانی کردووەتە ئامانج و تاوانی دژی مرۆڤایەتی دژیان کردووە". کوشتن و گواستنەوەی زۆرەملێ، ئەشکەنجەدان و مامەڵەی نامرۆڤانە لە ڕیزی تاوانەکانی دیکەی ئیسرائیلە. هەفتەی داهاتوو ڕاپۆرتەکە دەخرێتە بەردەم ئەنجوومەنی مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکان.ماوەی زیاتر لە شەش مانگە ئیسرائیل غەززە بۆردوومان دەکات، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 36 هەزار کەس لەو کەرتە گیانیان لەدەست داوە.
وەڵام بدەوه