Kurdistan Press - دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكات

دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا لە بەیاننامەیەكدا سوپاسی سەرۆك بارزانی و هەرێمی كوردستان دەكات لەبەرامبەر لەخۆگرتنی پەنابەران و پشتیوانییە بەردەوامەكانیان بۆ مافەكانی گەلی سووریا.

لە بەیاننامەكەی دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا كە ئەمڕۆ دووشەممە بڵاوكراوەتەوە، ئاماژە بەوەدراوە: سوپاسی سەرۆك بارزانی دەكەین كە لەماوەی رابردوودا وەك ئەوەی خۆی خاوەنی پرسی سووریا بێت، هەمیشە پشتیوانی بۆ مافەكانی سەرجەم گەلانی سووریا كردووە و ئەم هەڵوێستانەی هەرگیز لەبیر ناكرێت.

هەروەها ئاماژە بەوەدراوە: پەنابەرانی سووریا كە لە ماوەی رابردوودا میوانی هەرێمی كوردستان بوون، بەمزووانە دەگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵیان بە مەبەستی بەشداریكردن لە سەقامگیری و ئاوەدانكردنەوەی سووریا.

جەختیش لەوە كراوەتەوە كە شۆڕشی سووریا بەهیچ شێوەیەك كێشە بۆ عێراق دروست ناكات و چاوەڕوانیشن لاپەڕەیەكی نوێی هاوكاری و برایەتی و ئاشتی لەگەڵ عێراق بكەنەوە.

ئەمەی خوارەوە دەقی بەیاننامەكەی دەستەی دانوستانی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا:-

 

 

 

 

 

 

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه