Kurdistan Press - پێشڕەویکانى ئیسرائیل لە سوریا بەردەوامە ئامانجى گەیشتنە بەعێراق پێشڕەویکانى ئیسرائیل لە سوریا بەردەوامە ئامانجى گەیشتنە بەعێراق | Kurdistan Press

KurdistanPress...

CLOSE

پێشڕەویکانى ئیسرائیل لە سوریا بەردەوامە ئامانجى گەیشتنە بەعێراق

سەرچاوەکان ئاشکرایان کردووە، کە ئیسرائیل هەوڵ دەدات لە ڕێگەی هاتنە ناو خاکی سووریاوە، بەئاسانی دەستی بە عێراق و ئاسمانەكەی بگات، ئەوەش بۆ هێرشکردنە سەر ئامانجەکانیەتی لە عێراق.

ڕاپۆرتە عیبرییەکان جەخت لەوە دەکەنەوە، کە ئامانجی سوپای ئیسرائیل لەم قۆناغەدا، وێرانکردنی هێزی ئاسمانی و دەریایی و هەموو تانک و زرێپۆش و چەکە پێشکەوتووە ڕووسی و ئێرانییەکانە لە سووریا.

بەپێی زانیارییەكان، ئیسرائیل پێی وایە، بەبێ هەڕەشەی ئاسمانیی سووریا، هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل دەتوانێت بەئاسانی بگاتە ئامانجەكانی لە عێراق.

لە راپۆرتێكدا، کە (ئەلعەرەبییە ئەلجەدید) بڵاوی كردووەتەوە، ئیسرائیل لەسەرەتای ڕووخانی ڕژێمی ئەسەدەوە، بەشێک لە چیای (شێخ حەرمۆن)ی كۆنتڕۆڵ کردووە، کە پێشتر لەژێر کۆنترۆڵی سوپای سووریادا بوو.
لەمبارەیەوە، بنیامین نەتانیاهۆ ڕایگەیاندووە، کە ڕێککەوتنی جیاکردنەوەی 1974 هەڵوەشاوەتەوە، وەک ئەوەی ڕێککەوتنەکە لەگەڵ بنەماڵەی ئەسەد بووبێت.

بەپێی میدیاكە، ئیسرائیل هەوڵ دەدات لە دۆخی ئاڵۆزیی سووریا کەڵک وەربگرێت، بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی لە ناوچەکەدا و لاوازکردنی هەر دەوڵەتێکی داهاتووی سووریا.

هەروەها ئامانجی سەرەکیی ئیسرائیل لەو کردەوانەدا دڵنیابوونە لەوەی، کە سووریا ناتوانێت لەداهاتوودا هەڕەشە بۆ سەر ئاسایشیی ئیسرائیل دروست بکات، لەگەڵ کردنەوەی ڕێگە بۆ هەر هێرشێک، ئەگەر بیکاتە سەر ئامانجەکانی لە عێراق

دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان

وەڵام بدەوه