ڕێبەری باڵاى ئێران ئەمڕۆ (چوارشەممە 11ى 12ى 2024)، جهختی کردەوە کە ئەوەی لە سووریا ڕوویدا، لە ژووری فەرماندەیی ئەمریکی و ئیسرائیلی پلانى بۆ داڕێژرابوو.
عەلی خامنەیی، ڕێبهرى باڵاى ئێران، ئهمڕۆ له میانى كۆبوونهوهى له گهڵ كۆمهڵێك له چین و توێژه جیاجیاكانى كۆمهڵگهى ئێرانى، ڕایگهیاند: “فاکتەری سەرەکی پیلانگێڕی و پلان و ژوورە سەرەکییەکانی فەرماندەیی، لە ئەمریکا و ئیسرائیل بوون و بەڵگەمان لەسەر ئەوە هەیە کە هیچ بوارێک بۆ گومان ناهێڵێتەوە.”
ئاماژەی بەوەش کرد، “وڵاتێکی دراوسێی سووریا ڕۆڵی بینیوه و بەردەوامیشی هەیە، ڕۆڵێکی ڕوون دەگێڕن لەو ڕووداوانەی لەم وڵاتەدا ڕوودەدەن، بەڵام هۆکاری سەرەکی بۆ ئەمە لە ژوورێکی فەرماندەیی ئەمریکی و ئیسرائیلدا پلانی بۆ دانرابوو.”
بهرهبهیانى ڕۆژى 8ى 12ى 2024، ئۆپۆزسیۆنی سووریا توانیان کۆنترۆڵی تەلەفزیۆنی دەوڵەتی سووریا بکەن، لەو کاتێکدا کەناڵەکە بەرنامە ئاساییەکانی پچڕاند بۆ پەخشکردنی پەیامێک کە ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەدی ڕاگەیاند.
لە پەیامەکەدا بە سروودی شۆڕشگێڕانە، "سەرکەوتنی شۆڕشی گەورەی سووریا و ڕووخاندنی ڕژێمی تاوانکاری ئەسەدی" ڕاگەیاند.
وەڵام بدەوه