ئاگربه‌ست له‌سه‌ر دۆخی "منبج" راگه‌یه‌نرا و مۆڵه‌تی چوار ڕۆژ دراوه به هه‌سه‌ده‌ته تا له شاره‌كه‌دا بكشێنه‌وه.
ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ بڵاویان كرده‌وه كه گرووپه چه‌كداره‌كان له ده‌وروبه‌ری منبج رایان گه‌یاندووه كه ئاگربه‌ستیان له‌گه‌ڵ هه‌سه‌ده واژوو كردووه كه بۆ ماوه‌ی چوار دواتر ئیتر له شاره‌كه بكشێنه‌وه.
به‌گوێره‌ی ناوه‌ڕۆكی ئاگربه‌سته‌كه، هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له شاری منبج ده‌كشێنه‌وه و ئه‌و كشانه‌وه‌یه سه‌رجه‌م هێزه‌كان له ناوچه‌ی به‌نداوی تشرین ده‌گرێته‌وه و له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی به‌نداوه‌كه‌وه سه‌رپه‌رشتیی ده‌كرێت.
هه‌روه‌ها دووپات كراوه‌ته‌وه كه هه‌سه‌ده مه‌زارگه‌ی سڵێمان شا راده‌ست ده‌كات.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕی سه‌خت له ده‌وروبه‌ری منبج له نێوان هه‌سه‌ده و گرووپه چه‌كداره‌كان به‌رده‌وامه، به‌ڵام هێشتا دیار نییه ئامانجی ئه‌و كشانه‌وه‌ی هه‌سه‌ده چییه.
وەڵام بدەوه