لە هەشتی ئەم مانگە ئێران دووچاری شكستێكی گەورە هاتەوە و دووەم پایەتەختی ناوچەكەی لەدەست دا، كاتێك لە دوای بەیرووت، چەكدارە توندڕۆ سوننەكان چوونە ناو دیمەشق و رووخانی رژێمی بەشار ئەسەدیان لە سووریا راگەیاند، چەند سەرچاوەیەكی عێراقی باسی ئەوەیان كرد كە چوارشەمی رابردوو فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران گەیشتووەتە بەغدا و تەنیا چاوی بە فەرماندەی ژمارەیەك میلیشیای شیعە كەوتووە.
ئەگەرچی چەند سەرچاوەیەكی عێراقی رەتیان كردەوە كە ئیسماعیل قائانی، فەرماندەی فەیلەقی قودس سەرانی عێراقی كردبێت، بەڵام چەند سەرچاوەیەكی تر بە رۆژنامەی "عەرەبی ئەلجەدید"یان گوتووە، ئێواری چوارشەمی رابردوو قائانی گەیشتووەتە بەغدا و لەگەڵ فەرماندەی ژمارەیەك میلیشیای شیعە كۆبووەتەوە، باسی پەرەسەندنەكانی دۆخی سووریا و بۆردمان و پێشڕەوییەكانی ئیسرائیلیان كردووە.
روونیان كردەوە، هەندێك لەو میلیشیایانە بەقائانیان گوتووە كە پابەندی هەڵوێستی عێراقن بە بێلایەنی بەرانبەر بەوەی لە سووریا دەگوزەرێت و نایانەوێ تێوەی بگلێن و بەرەی تری شەڕ بكەنەوە و چاوەڕوانی دۆخەكە دەكەن، نایانەوێ دۆخی تەناهیی عێراق تێك بچێت و پشێوییەكانی سووریا بێتە ناو عێراق و دۆخی سیاسی بەغدا بشێوێت، بەتایبەتی كە هەڵبژاردنی گشتی نزیك بووەتەوە.
لەوكاتەی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە میلیشیا شیعەكان باسی ئەوە دەكەن كە هیچ بوونێكیان لە سووریا نەماوە، عەلا مستەفا، شرۆڤەكاری سیاسی دووپاتی كردەوە كە ئەوەی لە سووریا رووی دا ویستێكی نێودەوڵەتی و ناوچەیی بوو و ئێران بەرەیەكی گرنگی بەرگریكاری لەدەست دا و رەنگە كار لە دۆخی عێراقیش بكات.
دووپاتی كردەوە، ئێران هەوڵ دەدات رێگری لەو دۆڕانانەی بگرێت و پارێزگاری لە پێوەندیی بەهێزی لەگەڵ بەغدا بكات، لەوكاتەی لای عێراق گرنگە پارێزگاری لە سنوورەكانی بكات، رۆڵی میلیشیاكانی لە سووریا كۆتایی هات و هیچ كاریگەرییەكیان نەما و هیچ خواستێكیان لە ناو سووریا بۆ داهاتوو نەما

Focus News
دەربارەى نوسەر
کوردستان پڕێس سەرچاوەیەکى گرنگ بۆ بینینى نوێترین هەواڵى سیاسیى , کۆمەڵایەتى,لە هەرێمی کوردستان ,ئەوروپا ئێمە فۆکس دەخاینە سەرئەوبابەتانەى کوردانەن و پەیوەندیان هەیە بە ئایندە و داهاتووى گەلەکەمان , ئامانجان بڵاوکردنەوەى بابەتى ڕۆشنبیرى و چەسپاندنی دیموكراتی, کارەنمان بڵاو دەکەینەوە لەڕیگەى ویب سایت و سۆشیال میدا لەئیستادا تەنیا بەزمانى کوردى بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە لەناوخۆى کوردستان و ئەوروپا لە داهاتووى نزیک بەزمانى تریش کارەکانمان بڵاو دەکەینەوە ئامانجمان ئەوەیە ببینە سەرچاوەیەکى راست و گرنگ بۆ گەیاندنى هەوڵ بۆهەواداراکانمان بەپێى یاساکانى ڕۆژ نامەوانى , ئێمە لەڕێگەى لەتۆڕە کۆمەڵایەتیەکانمان و ویب سایتەکەمان بابەتەکانمان بڵاو دەکەینەوە
بینینى بابەتەکان
بابەتە پەیوەندیدارەکان

بەدواممان بکەوە
دوابابەت
ئیسرائیل هۆشداری ڕاگەیاند
1 رۆژ پێش ئێستا
باران بارین کۆتایی هات و وەرزی گەرما دەستی پێکرد
1 رۆژ پێش ئێستا
مووچەخۆران ئاگادار دەکرێنەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
ئیسرائیل هێرشەکان دەسپێکردەوە
1 رۆژ پێش ئێستا
بۆچی دژایەتی گۆتاری سەرۆک بارزانی کرا؟
1 رۆژ پێش ئێستا
ترەمپ دوا هۆشداری بە ئێران درا
1 رۆژ پێش ئێستا
وەڵام بدەوه